کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق کۆتاییهات و باسی بودجە و وەزارەتە بێ وەزیرەکان نەکرا
وێستگە نیوز-
پەرلەمانی عێراق کۆبوەوە و نەیتوانی سێ بڕگەی کارنامەی دانیشتنەکە
جێبەجێبکات و بۆ کاتێکی نادیار دواخران.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دانیشتنی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا، بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە دەبوو تاوتوێی
ڕەشنوسی بودجەی ٢٠١٩ بکرایە كه له دانیشتنی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوودا بۆیه‌كه‌م
جار گفتووگۆی له‌باره‌و كرا، بەلام باسی ئەو بابەتە نەکرا و هیچ ئاماژەیەکیش بە
هۆکاری باسنەکردنەکەی نەکرا.
په‌رله‌مانی عێراق به ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی ته‌ندروستی و ژینگه
و كشتوكاڵ پرسی له‌ناوچوونی به‌كۆمه‌ڵی ماسی و چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی
تاووتوێكرد، كه ماوه‌یه‌كه له‌پارێزگاكانی بابل و دیالاو به‌غدای پایته‌خت سه‌ریهه‌ڵداوه.
بڕگەیەکی تری دانیشتنەکە؛ پێكهێنانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان
بوو بەڵام ئەویش گفتووگۆی له‌باره‌وه نه‌كرا.
متمانه‌دان به‌و کاندیدانەی
کە دەبنە وەزیری ئەو وه‌زاره‌تانه‌ی تائێستا وەزیریان نییە بۆ دانیشتنی داهاتوو
دواخرا.
ئەوە یانزەهەمین دانیشتنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە و
تا ئێستا نە لیژنە هەمیشەییەکانی پێکهێناوە نە متمانەی بە کۆی وەزیرانی کابینەکەی
عەبدولمەهدی داوە.
PM:08:21:08/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت