سەردار عەبدوڵا: دەبێت داوای لێبوردن لە ژنان بکەن
سەردار عەبدوڵا
وێستگە نیوز-
سەردار عەبدوڵا داوادەکات بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان داوای لێبوردن لە ژنان بکەن و دەڵێت بۆتان نیە بەو ئاستە سوکایەتی بە ژن بکەن.
لەبارەی ئەو لێدوانەی سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی کە وتبووی پەیوەندی یەکێتی و پارتی وەکو زەواجی کاسۆلیکە و ئەوەش بووە جێی سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، سەردار عەبدوڵا ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند "لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پرسیاری ئەوە دەوروژینرێت یەکێتی یان پارتی کامیان ژنەکەن، سه‌یر له‌وه‌دایه كۆمێنته‌كان داده‌بارێن و دڵنیایی ده‌به‌خشنه‌وه كه دیاره یه‌كێتی ژنه‌كه‌یه".
سەردار عەبدوڵا ئاماژەی بەوەکردوە "كێشه‌ی ئه‌م جۆره پۆسته كۆمێنتانه، له‌وه‌دایه نیه كه په‌لاماری یه‌كێتی یان پارتی یان هه‌ر حیزبێكی تر ده‌ده‌ن، به‌ڵكو كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه له رێگه‌ی سوكایهتیهوه به یه‌كێتی، به‌م دێڕ و بۆچونانه‌یان، سوكایه‌تی به ژن ده‌كه‌ن ئه‌م عه‌قڵیه‌ته، ژن به بونه‌وه‌رێكی كه‌متر تا ئاستی سوك بون، سه‌یر ده‌كات".
ناوبراو ڕونیشیکردوەتەوە "له هه‌مو جۆره‌كانی په‌یوه‌ندیدا ژن وه‌ك بونه‌وه‌رێك هیچی له پیاو كه‌متر نیه ده‌بێ به هه‌مان ڕێز و ئیعتیباره‌وه سه‌یر بكرێ".
سەردار عەبدوڵا جەختیش دەکاتەوە "به‌وپه‌ڕی میهره‌بانییه‌وه، داواتان لێده‌كه‌م، هه‌ر هه‌موتان داوای لێبوردن له ژنان بكه‌ن".
ئەوە لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی نشتیمانیی کوردستان لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند پەیوەدنی یەکێتی و پارتی وەکو زەواجی کاسۆلیک وایە، وەک ئاماژەیەک بۆ بەردەوامی و پتەویی پەیوەندیەکەیان، ئەوەش بووە جێی سەرنجی چاودێران و بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و بەشیوەی جیا جیا قسەی لەبارەوە کرا.
PM:07:27:08/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3804
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت