کرێکارێک لە سلێمانی دووسەد هەزار دۆلاری دزی و دەستگیرکرا


وێستگە نیوز-

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد کە تۆمەتبارە بە دزینی ٢٠٠ هەزار دۆلار لە کارگەیەکی پلاستیک.

لە راگەیەنراوێکدا بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو "پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن كارگەیەكی دروستكردنی بۆری پلاستیك بەهۆی دزینی پارەی كارگەكەوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستیان بەلێكۆڵینەوەی ورد كردو لەكاتی لێدانەوەی كامێرای چاودێری كارگەكەدا دەركەوت كە كارمەندێكی كارگەكە بەو تاوانە هەستاوە".

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "لەچالاكییەكی هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كەبڕی 200 هەزار دۆلاری لەكارگەیەك دزیوە".

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی پۆلیسی سلێمانی "لەدانپێدانانەكانیدا تۆمەتبارەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لەساڵی 2014وە بەبەردەوامی پارەی لەكارگەكە بردووە كە بەكۆی گشتی دەكاتە 200 هەزار دۆلار واتە 20 دەفتەر دۆلاری ئەمریکی".


PM:05:35:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 3012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو