کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە
وێستگە نیوز-
کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق کە زیاتر لە کاتژمێرێکە دەستیپێکردووە
بەردەوامە و تێیدا تاوتوێی چەند پرسێک دەرێت.
کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لەلایەن حه‌سه‌ن كەعبی، جێگری
یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكايه‌تى دەکرێت و زیاتر لە
کاتژمێرێکە دەستیپێکردووە تا ئێستا بەردەوامە.
به گوێره‌ى كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه، پێکهێنانی ليژنه هه‌ميشه‌ييه‌كانى
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران يه‌كلا ده‌كرێته‌وه و ليژنه‌يه‌كيش بۆ به‌دواداچوونى كێشه‌كانى
بابل پێكده‌هێنرێت.
هه‌روه‌ها بڕياره ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران باس له پرسى كاره‌ساتى
ژينگه‌يى ژه‌هراوى بوونى ئاوى رووباره‌كان و له‌ناوچوونى هه‌زاران ته‌ن ماسى له
رووبار‌ى فورات بكات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى دانيشتنه‌كه‌دا پرسى پڕۆژه ياساى بودجه‌ى 2019
تاوتوێده‌كرێت و بڕياره ليژنه‌يه‌كى په‌رله‌مانى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى پێكبهێنرێت.
PM:05:12:08/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت