پەرلەمانی عیراق پرسی لەناوچوونی بەکۆمەڵی ماسی تاوتوێ دەکات

‌پەرلەمانی‌ عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ
پەرلەمانی‌ عیراق کۆدەبێتەوە و بە ئامادەبوونی‌ وەزیرانی‌ تەندروستی‌ و ژینگە و کشتوکاڵ پرسی‌ لە ناوچوونی‌ بەکۆمەڵی‌ ماسی‌ و چەند تەوەرێکی دیکە تاوتوێ دەکات.


بەپێی کارنامەی‌ دانیشتنەکە، پێکهێنانی‌ لیژنەیەکی‌ لێکۆڵینەوەی‌ تایبەت بە هەڵبژاردنی‌ پارێزگاری‌ بابل دەخرێتە دەنگدانەوە و بە ئامادەبوونی‌ وەزیرانی‌ تەندروستی‌ و ژینگە و کشتوکاڵ تاوتوێی‌ لەناوچوونی‌ بەکۆمەڵی‌ ماسی‌ لە باشوری‌ عیراق دەکرێت.

تەوەرێکی‌ دیکەی‌ کۆبوونەوەکەی‌ پەرلەمان، پێکهێنانی‌ لیژنە هەمیشەییەکانی‌ پەرلەمانە.

هاوکات لە کارنامەکەدا هیچ ئاماژەیەک بە تاوتوێکردنی‌ پڕۆژەی‌ بودجەی‌ 2019 نەدراوە، کە رۆژی‌ سێشەممە پەرلەمان یەکەم دانیشتنی‌ لەسەر ئەنجامدا.

ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2018، لە دانیشتنی پەرلەماندا گفتوگۆ کرا لەسەر رەشنووسی یاسای بودجەی ساڵی 2019، هەرچەندە پرۆژە یاساکە لەلایەن فراکسیۆنەکانەوە رەتکرایەوە، بەڵام دواتر بە فشاری چەند لایەنێکی شیعی ناو پەرلەمان دەنگدانەکە هەڵوەشایەوە و بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاساکە بکرێت.

هەمان رۆژ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق فەرمانیکرد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی حکومی لەگەڵ پەرلەمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجەی ساڵی 2019.

هــ. ر


PM:12:44:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو