وه‌زیری دادی ئه‌مریكا ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه
جێف سیشنز، وه‌زیری دادی دەستلەکارکێشاوەی ئه‌مریكا
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر داوای دۆناڵد تره‌مپ، وه‌زیری دادی ئه‌مریكا وازی له پۆسته‌كه‌ی هێنا و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كرد.
ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس، وێنه‌یه‌ك له نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جێف سیشنز، وه‌زیری دادی ئه‌مریكا كرد كه ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی كردوه.
وه‌زیری دادی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ئه‌مریكا له نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر داوای به‌ڕێزتان، ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كه‌م پێشكه‌ش ده‌كه‌م".
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له رۆڵی روسیا له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ساڵی 2016 ئه‌مریكا كه دۆناڵد تره‌مپ تیادیا سه‌ركه‌وت، جێف سیشنز، وه‌زیری دادی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ئه‌و وڵاته، ره‌خنه‌ی توندی لێ‌گیرا.
هاوكات تره‌مپ له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر سه‌باره‌ت به‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه نوسیویه‌تی: "سوپاسی خزمه‌ته‌كانی جێف سیشنز، داواكاری گشتی ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین!".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكراشیكردوه كه تا ئه‌وكاته‌ی كه‌سێك بۆ پۆسته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی دیاری ده‌كرێت، له‌جێگه‌ی جێف-ی ده‌ستله‌كاركێشاوه، ماسیۆ ویتاكر، به‌رپرس له وه‌زاره‌تی داد، ده‌كرێته وه‌زیری دادی ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت.
PM:11:35:07/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت