هیچ نەگۆڕاون
وێستگه نیوزـ
خانمه ئه‌كته‌ر و ئەکتەره به‌ناوبانگه‌كان روخساریان بۆ دیمه‌نی فیلم و دراماکانیان گۆڕیووه، به‌ڵام به سروشتی له منداڵی‌دا چۆن بوون، ئێستا تا راده‌یه‌ك هه‌روان و نه گۆڕدراون.
ئه‌وان له منداڵی‌دا به‌شداریی فلیمه‌كانیان كردووه و تا گه‌وره‌بونیشیان به‌رده‌وام بوون له نواندن، له دیارترین ئه‌و خانمه ئه‌كته‌رانه‌ش:
كریستیان ریچی
كریستینا له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا به‌شداریی له فیلمی Casperدا كرد، دواتر له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا رۆڵی سه‌ره‌كیی له فلیلمی Lizzie Bordenدا بینی.
جۆزێف گۆردن
له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا گۆران رۆڵیكی له زنجیره درامایه‌كی ته‌له‌فزیۆنی به‌ناوی 3rd Rock from the Sun پێ درا و به‌و كاره‌ش به‌ناوبانگ بوو، ئێستا جۆرێف ده‌رهێنه‌ر و سینارست و به‌رهه‌مهێنه‌رێكی به‌ناوبانگی فیلمه.
سكارلێت جۆهانسن
هه‌ر له ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه ئه‌م خانمه به‌شداریی له كاری نواندن له فیلمه‌كاندا كردوه، یه‌كێك له باشترین كاره‌كانی سه‌رده‌می هه‌رزه‌كاریشی فیلمی Ghost World بوو، بۆ ئه‌مڕۆش سكارلێت له زۆربه‌ی فیلمه‌كاندا رۆڵی پاڵه‌وان ده‌بینێت.
كۆل مۆرتێز
له ته‌مه‌نی 5 ساڵییه‌وه ده‌ستی به‌كاری نواندن كرد، یه‌كه‌م به‌شداریكردنی له فیلمی بThe Amityville Horrorووه، پاشان فیلمی رۆمانسیی 500 Days of Summer، له ته‌مه‌نی 21 ساڵیش‌دا هه‌روه‌ك ته‌مه‌نی 9 ساڵی چالاك و گه‌شاوه‌یه.
ئیلیجا وود
هه‌ر له منداڵییه‌وه حه‌زی به كاری نواندن بووه، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كاره‌كانی ئه‌وه بوو كه رۆڵی له فیلمی The Facultyدا بینی، دوای 19 ساڵ هه‌مان روخساره گه‌نجانه‌كه‌ی له فیلمی Dirk Gentlys Holistic Detective Agency ده‌ركه‌وته‌وه.
بیانكا لاوسن
یه‌كه‌م رۆڵی دیاری بیانكا له درامای Buffy the Vampire Slayerبوو كه زنجیره درامایه‌كی ته‌له‌فزیۆنی بوو، ئه‌و كاته ئه‌م خانمه ته‌مه‌نی 18 ساڵ بوو، ئێستا ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره كه ته‌مه‌نی 39 ساڵه، هیچی وا نه‌گۆڕدراوه و هه‌ر له كاری نواندن له دراما ته‌له‌فزیۆنییه‌كانیشدا به‌رده‌وامه، دوایین كاریشی رۆڵ بینین بووه له درامای Queen Sugar.
كریستین ستیوارت
پێش به‌شداریكردنی له فیلمی Twilight، كریستین رۆڵێكی كه‌می له چه‌ند فلیمێكدا بینیوه، یه‌كه‌م رۆڵی دیاری له فیلمی he Safety of Objectsدا بووه، 15 ساڵ دوای ئه‌وه رۆڵی له فیلمی in Personal Shopperدا بینی و ئێستاش هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌و كاته‌یه.
تۆماس برۆدی
بۆردی رۆڵێكی بچوكی له چه‌ند زینجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا هه‌بووه، پاشان رۆڵی زیاتری له فیلمی Love Actuallyدا بینی، 15 ساڵ دواتر تۆماس بووه ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی هۆڵیود و تائێستاش به گه‌نجی ماوه‌ته‌وه.
وینۆنا رایده‌ر
پێش به‌شداریكردنی له فیملی Heathers، وینۆنا-ی ته‌مه‌ن 18 ساڵ رۆڵی له 4 فیلمی دیكه‌دا بینیوه، 30 ساڵ دواتر به‌شداریی له هه‌ردوو فیلمی Stranger Things و Destination Wedding كرد و تاڕاده‌یه‌ك نه‌گۆڕدراوه.
فرێدی هیگمۆر
به‌هۆی فیلمی Charlie and the Chocolate Factoryوه ناوبانگی په‌یدا كرد، ئه‌مڕۆش فرێدی ئه‌ستێره‌ی زنجیره درامای The Good Doctor ه.
ریسی ویزه‌رسپوون
یه‌كه‌مجار له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا رۆڵی له فیلمی The Man in the Moonدا بینی، له‌وكاته‌وه به‌شداریی زیاتر له 30 فیملی دیكه‌ی كردوه و له فیملی Home Againدا ده‌رده‌كه‌وێت چاوه‌كانی هێشتا وه‌ك منداڵی گه‌شاوه‌ن.
ئێلی فانینگ
ئێلی هه‌ر له منداڵییه‌وه چاوكراوه بووه، له ته‌مه‌نی 10 ساڵدی رۆڵی له فیلمی Phoebe in Wonderlandدا بینیووه، دوای چه‌ند ساڵێك هه‌مان روخساری منداڵانه له فیلمی Teen Spiritدا بینرایه‌وه.
نێلی پاتریك هاریس
یه‌كه‌مجار له ته‌مه‌نی 2 ساڵیدا له‌سه‌ر شاشه ده‌ركه‌وت، به‌ڵام به‌هۆی زنجیره درامای Doogie Howser in the eponymous ه‌وه ناوبانگی ده‌ركرد و ئێستاش به‌هۆی فیلمی How I Met Your Motherه‌وه هه‌موو كه‌س ده‌یناسێت.
میشێل تراتیچ بێرگ
سه‌ره‌تا له زنجیره دراما خه‌یاڵییه‌كاندا به‌شداریی ده‌كرد، دوای 17 ساڵ میشێل له‌سه‌ر شاشه بینرایه‌وه كه هیچ نه‌گۆڕدرابوو، له دوایین كاریشدا رۆڵی له فیلمی The Scribblerدا بینی.
ئه‌لیسن هانیگن
یه‌كه‌م كاری گه‌وره‌ی ئه‌م خانمه فیلمی My Stepmother Is an Alienبوو، دوای 20 ساڵ هه‌مان ئه‌لیسن له فیلمی How I Met Your Mother ده‌ركه‌وتوه و بینرا هێشتا گه‌نجه.
PM:07:47:07/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 5548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت