وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق زمانی كوردی بۆ سه‌ر لۆگۆی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی زیاد كرد
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ی تشرینی دووه‌می 2018، لۆگۆیه‌كی بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له لۆگۆكه‌دا زمانی كوردی به‌كارهێناوه.
به‌پێی ئه‌و لۆگۆ نوێیه كه ئه‌مڕۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیدار و رەسمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق بڵاویانکردەوە: له‌لای سه‌ره‌وه‌ی لۆگۆكه له‌پاڵ ئه‌وه‌ی به‌عه‌ره‌بی نووسراوه (جمهوریه العراق) به‌عه‌ره‌بی ناوی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش نووسراوی (وزاره الداخلیه)، له‌لای راستی لۆگۆكه‌ش به كوردی نووسراوه (وه‌زاره‌تی ناوخۆ).
هه‌روه‌ها به زمانی ئینگلیزیش نووسراوه (Ministry of Interior)، له خواره‌وه‌ی لۆگۆكه‌ش ساڵی (1922) وه‌ك ساڵی دامه‌زراندنی ئه‌و وه‌زاره‌ته نووسراوه.
پێكهاته‌ی لۆگۆكه له دوو په‌لی داری خورما كه ده‌وری دوو شمشێری داوه، دوو شمشێره‌كه‌ش ئاڵاكه‌ی عیراقی له خۆگرتووه، سه‌رووی ئاڵاكه‌ش وێنه‌ی سه‌ری بازه‌كه‌ی لۆگۆی كۆماری عیراقه.
هاوكات سەعد مەعن موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە تویتێكدا نووسیویەتی، وەزارەتی ناوخۆی عیراق درووشمی نوێی وەزارەتی ناوخۆی راگەیاند. ئەمە جگەلەوەی نووسینی کوردی بۆ لۆگۆکە زیادکراوە و گۆڕانکاریش لە شێوازەکەیدا کراوە.
هــ. ر
AM:11:16:07/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت