نوێترین زانیاری له‌سه‌ر به‌شه خۆراكی مانگانه
خۆراکی مانگانە هیوایەک بۆ هەژاران
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆراكی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان به‌رده‌وامه‌و ئێستا ده‌ستیان به دابه‌شكردنی خۆراكی مانگی 10 كردووه.
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆراكی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان به‌رده‌وامه و ئێستا ده‌ستیان به داشكردنی زه‌یت و شه‌كری مانگی 10ی ئه‌مساڵ كردوه‌و به‌رده‌وامه.
وتیشی: "هه‌روه‌ك به‌شه برنجی مانگی حه‌وتیش دابه‌شكراوه و هه‌ر ماده‌یه‌كی خۆراكیان پێ بكات، دوای پشكنین له رێگه‌ی بریكاره‌كانه‌وه دابه‌شی سه‌ر هاوڵاتیانی ده‌كه‌ین".
PM:08:10:06/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 7272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت