ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق موچه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هاوتای هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیووه‌ موچه‌ی چه‌كدارانی حه‌شد هاوشێوه‌ی كارمه‌ندانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكات.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ له‌ پێگه‌ی خۆی له‌ تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ره‌زامه‌ندیی ده‌بڕیووه‌ موچه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك كارمه‌ندانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق لێ بكات.

هاوكات پێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌زاری حسێن ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی ده‌سته‌ی حه‌شدی ئه‌عبی بڵاویكردوه‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به‌ ئاماده‌بوونی به‌شی دارایی حه‌شد كۆبوه‌ته‌وه‌ و به‌كۆی ده‌نگ ئه‌و بڕیاره‌ی داوه‌.

حسێن ئیسماعیل وتویه‌تی، حكومه‌تی پێشوی عیراق به‌ڵێنی زیادكردنی موچه‌ی حه‌شدی شه‌عبیی دا، به‌ڵام پابه‌ند نه‌بوو به‌ به‌ڵێنه‌كه‌یه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی نوێ مولزه‌مه‌ و له‌ بودجه‌ی حاڵه‌تی كتوپڕ بۆ حه‌شدی شه‌عبی خه‌رج ده‌كرێت.


PM:07:53:06/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت