حه‌شدی شه‌عبی: هه‌وڵێكی داعش بۆ دزەکردنە ناو به‌غدا پوچه‌ڵ كرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه هه‌وڵێكی چه‌كدارانی رێكخراوی داعشیان بۆ دزه‌كردنه ناو به‌غدای پایته‌خت پوچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ی تشرینی دووه‌می 2018 بڵاویكردوه‌ته‌وه، هێزێكی سه‌ربه حه‌شد به‌ناوی (روح الله) هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ناوچه‌كانی باكوری خۆهه‌ڵاتی ناحیه‌ی جورف ئه‌لنه‌سر كه به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت ده‌ڕاوت.
حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌رگرتنی زانیاریی هه‌واڵگری، هێزه‌كه‌یان ده‌ستی به‌سه‌ر تونێل و چاڵێكدا كه بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه به‌ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌دا رێگری له دزه‌كردنی چه‌كدارانی داع بۆ ناو به‌غدای پایته‌خت گیراوه.
PM:05:08:06/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت