ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراق "ئه‌بو عه‌لوش"ی ده‌ستگیر كرد
وێستگه نیوزـ
ده‌زگای هه‌واڵگری و بنبڕكردنی تیرۆری عیراق كه‌سێكی به‌ناوی ئه‌بو عه‌لوش ده‌ستگیر كرد كه تۆمه‌تباره به توندوتیژی و ته‌شهیركردن به‌ناوی مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگای هه‌واڵگری و بنبڕكردنی تیرۆری عیراق رایگه‌یاند: هێزێكی ده‌زگاكه كه‌سێكیان به‌ناوی ئه‌بو عه‌لوش له پارێزگای كه‌ربه‌لا ده‌ستگیركردوه.
وتیشی، ئه‌بو عه‌لوش تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی توندوتیژی و ته‌شهیركردن و ناوزڕاندن و ئه‌و كاره‌شی به‌ناوی مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه‌وه كردوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له شاری عه‌مماره، ئیسماعیل جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری گرتوخانه‌ی ئه‌و شاره له هه‌وڵێكی كوشتن رزگاری بوو، ئه‌وه‌ش كاتێك چه‌ند چه‌كدارێك ئه‌و به‌رپرسه‌یان له‌كاتی تێپه‌ڕبونی به شه‌قامێكی ناوه‌ڕاستی عه‌مماره درایه‌به‌ر ده‌ستدڕێژی گولـله.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندوه كه جگه‌له زیانی ماددی به ئۆتۆمبیله‌كه‌ی، به‌ڕێوه‌به‌ری گرتوخانه‌ی عه‌مماره زیانی پێ نه‌گه‌یشتوه.
PM:04:25:06/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت