خانمه بێژه‌رێكی ئیتاڵی وێنه‌ی وروژێنه‌ری له‌گه‌ڵ وه‌زیرێكدا بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز –
خانمه بێژه‌رێكی ئیتاڵی وێنه‌یه‌كی وروژێنه‌ره‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا كه هاوكات جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ش شه‌پۆلێكی تووڕه‌یی لێكه‌وته‌وه.
ئیلیسا ئیسواردی خانمه بێژه‌ری ئیتاڵی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی وروژێنه‌ره‌ی له‌گه‌ڵ ماتیۆ سالڤینی وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه له یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه.
له وێنه‌كه‌دا ماتیۆ سالڤینی له‌سه‌ر سیسه‌م له‌گه‌ڵ ئیلیسا ده‌ركه‌وتووه و هه‌ردووكیان نیمچه رووتن.
ئه‌و خانمه پێشكه‌شكاره نووسیویه‌تی: "بیری ئه‌وه ناكه‌م كه بۆ یه‌كترمان ده‌ربڕی، به‌ڵكو بیری ئه‌وه ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیدا بۆ یه‌كترمان ده‌رده‌بڕی، له‌گه‌ڵ رێزی زۆرم بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستییه راسته‌قینه‌ی هه‌بوو، سوپاس ماتیۆ".
ئیلیسا ئیسواردی به به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌یه‌كی جیۆ ئیڤان نووسه‌ری ئیتاڵی رایگه‌یاند كه له وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا جیابووه‌ته‌وه.
به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرشێكی زۆر كرایه‌سه‌ر ئه‌و خانمه بێژه‌ره و كه‌سێك نووسیویه‌تی: "ئیلیسا تاكه به‌رپرسه له نائاماده‌یی هه‌ست و رێز"، كه‌سێكی تر نووسیویه‌تی: "له پشت هه‌ر پیاوێكی مه‌زنه‌وه، ئافره‌تێك هه‌یه... ئافره‌تی راسته‌قینه‌ش ئه‌و جۆره وێنانه بڵاوناكاته‌وه".
تا ئێستا ماتیۆ سالڤینی كه به یه‌كێك له‌و وه‌زیرانه داده‌نرێت كه دژی كۆچبه‌رانه، هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر وێنه‌كه نه‌داوه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:02:35:06/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 21100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت