له‌سه‌ر جله‌كانی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ خانمه باڵیۆزێكی ده‌كات
وێستگه نیوز –
به‌هۆی جلوبه‌رگه‌كه‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له ئۆغه‌ندا بانگهێشتكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه "دوای ئاگاداربوونمان له وێنه‌كانی ئاهه‌نگێكی باڵیۆزخانه‌كه‌مان له وڵاتی ئۆگه‌ندا كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نیشتمانی كۆماری توركیاوه له 29ی تشرینی یه‌كه‌م سازكرابوو، راسته‌وخۆ ده‌ستمان به لێكۆڵینه‌وه كرد".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت: "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باڵیۆزی وڵاته‌كه‌مان بانگهێشت كرده‌وه".
پێشتر هه‌ژماری په‌رله‌مانی ئۆگه‌ندا له تویته‌ر ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه ریبیكا كاداغا سه‌رۆكی په‌رله‌مان و یاوزالب باڵیۆزی توركیا و به‌رپرسێكی توركی ده‌ركه‌وتوون.
له وێنه‌كاندا خانمه باڵیۆزه‌كه‌ی توركیا جلوبه‌رگێكی له‌به‌ردایه كه له جلوبه‌رگی كلتووری ئیغریقییه‌كان ده‌چێت.
دواتر رۆژنامه‌ی "سوزجو" ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا وێنه‌كانی له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "له ئاهه‌نگه‌كه‌دا خانمه باڵیۆزی توركیا جلوبه‌رگی (هێلین)ی ته‌ڕواده‌ی له‌به‌ركردووه كه به‌پێی داستانی ئیلیازه، به‌هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه جه‌نگی ته‌ڕواده هه‌ڵگیرسا و یاریده‌ده‌ری باڵیۆزیش جلوبه‌رگی خواوه‌ند (زیۆس)ی له‌به‌ركردووه له‌گه‌ڵ چه‌پكێك گه‌ڵای زه‌یتون".
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "له‌به‌ركردنی ئه‌و جلوبه‌رگانه له‌جه‌ژنی نیشتمانی كۆماری توركیا كارێكی ئابڕووبه‌رانه‌یه".
ئه‌م وه‌سفكردنه‌ش نه‌ته‌وه په‌رسته‌كانی توركیای تووڕه‌كرد كه به‌رده‌وام جه‌خت له كلتووری توركی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له تویته‌ر رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته خانمه باڵیۆزه‌كه‌ی توركیا بانگهێشتكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره.
AM:10:22:06/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 6164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت