پارێزگای دیوانیه بڕیاری دا سبه‌ینێ له ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشوو بێت
وێستگه نیوز –
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیوانیه بڕیاری دا سبه‌ینێ سێشه‌ممه له قوتابخانه و خوێندنگا و په‌یمانگا و زانكۆكان بكرێته پشوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیوانیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "بڕیار درا سبه‌ینێ سێشه‌ممه 6ی تشرینی دووه‌می 2018 له قوتابخانه و خوێندنگا و په‌یمانگا و زانكۆكانی پارێزگا بكرێته پشوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌هۆی بارینی بڕێكی زۆر باران له سنووری پارێزگاكه‌دا ئه‌و بڕیاره دراوه.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیوانیه جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه بڕیاره‌كه دیوانی په‌روه‌رده ناگرێته‌وه و ده‌وامی ره‌سمی ده‌بێت.
دوێنێ و ئه‌مڕۆ له ناوچه جیاوازه‌كانی عیراق بارانێكی زۆر باری و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك شه‌قام و رێگا ژێر ئاو كه‌وتن.
PM:11:00:05/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 7276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت