هه‌ڵوێستی ناتانیاهۆ له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ستایشی بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای كرد بۆ سه‌پاندنی قۆناغی دوه‌می سزاكان به‌سه‌ر ئێران و به بڕیارێكی بوێرانه‌ی وه‌سفكرد.
له وتارێكدا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كنێست-ی وڵاته‌كه‌ی، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، وتی: "ئه‌مه رۆژێكی مێژوییه، دوباره سوپاسی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌م بۆ ئه‌و بڕیاره بوێر و گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ی، پێموایه ئه‌م بڕیاره هۆكار ده‌بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و ئاسایشی و ئاشتی له‌ناوچه‌كه‌دا".
هاوكات ناتانیاهۆ، جه‌یمس جێفری، نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریكای بۆ سوریا بینی و پیرۆزبایی جێبه‌جێكردنی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران لێ‌كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه ئامانج لێی ئیفلیجكردنی هه‌ردوو كه‌رتی ئابوری-دارایی و وزه-نه‌وتی ئێرانه، ئه‌مه جگه‌له سزادانی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له‌و دوو كه‌رته‌دا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.
PM:09:55:05/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت