سیسی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی عیراق: ئه‌و وڵاته‌ی بڕوخێت هه‌رگیز بنیادنانرێته‌وه‌

‌عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك كۆماری میسر سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئێستای عیراق رایگه‌یاند: ئه‌و وڵاته‌ی وێران بكرێت، جارێكی دیكه‌ بنیاد نانرێته‌وه‌.

له‌ میانی واترێكدا له‌ چالاكییه‌كانی لاوانی جیهان كه‌ له‌ هاوینه‌هه‌واری شه‌ره‌م ئه‌لشه‌یخ له‌ میسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر په‌ژاره‌ی خۆی بۆ دۆخی عیراق ده‌ربڕی و وتی: عیراق ده‌وڵه‌تێكی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازیی به‌هێز ناوچه‌كه‌ بوو.

له‌و وته‌كانیدا، سیسی روی له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی عیراقیدا دوا و پێی وت، "كوڕم تۆ عیراقت نه‌بینیوه‌ن من عیراقم بینیوه‌ كه‌ چه‌ند وڵاتێكی به‌هێزی سیاسی و ئابوریی و سه‌ربازی بووه‌".

وتیشی: داعش روبه‌رێكی زۆری عیراقی داگیركرد و وێرانی كرد، هه‌ندێك له‌ گه‌نجان و لاوان له‌و بڕوایه‌دا كه‌ ده‌كرێت وڵاتێك داڕمێنیت بۆئه‌وه‌ی دوباره‌ بنیادی بنێیته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و وڵاته‌ی كه‌ روخا، هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه‌".


PM:09:40:05/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت