ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی له سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران به‌خشراون
وێستگه نیوزـ
نێردراوی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران رایگه‌یاند كه زیاترله 100 كۆمپانیای گه‌وره له بازاڕه‌كانی تاران كشاونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، دەستپێکردنی قۆناخی دووەمی سزاکانی واشنتنی بۆ سەر ئێران راگەیاند.
برایان هووك، نێردراوی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018 رایگه‌یاند له‌وكاته‌وه‌ی له مانگی ئایار دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه كشاوه‌ته‌وه، تائێستا ئێران دوو ملیار دۆلار زیانی پێ گه‌یشتوه، وتیشی كه زیاتر له 100 كۆمپانیای گه‌وره‌ی جیهان له بازاڕه‌كانی ئێران كشاونه‌ته‌وه.
سزا نوێیەکانی ئەمریکا کەرتی نەوت و بانکی ئێران دەگرێتەوە، بەڵام هەریەک لە عیراق و چین و تورکیا و هندستان و ئیتاڵیا و یۆنان و ژاپۆن و کۆریای باشور و تایوان لە لیستی وڵاتە بەخشراوەکاندان.
ئەو وڵاتانه دەتوانن نەوتی ئێران بەشێوەیەکی کاتی بکڕن، کە پێدەچێت تا شەش مانگ زیاتر نه‌بێت، یەکێک لە مەرجەکانیش ئەوەیە بە دۆلار نەیکڕن.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عیراق، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه به‌پێی داتا و بنه‌ما مێژووییه‌كانی به‌رده‌ستیان، دەزانن کە رێککەوتننامەی ئەتۆمی نەبووەهۆی ئەوەی ئێران فشار لەسەر کوردستان و عیراق و تەواوی ناوچەکە کەمێک کەمبکاتەوە".
PM:09:15:05/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 6776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت