شۆفێرێكی ته‌كسی له قافا گیرا
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر وێنه‌ی ته‌كسییه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ژماره‌كه‌ی به قوڕ داپۆشیبوو، راشیگه‌یاند كه به‌وهۆیه‌وه هێمای گلدانه‌وه خراوه‌ته‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه.
فازڵ حاجی به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی وێنه‌ی ئۆتۆمبێلێكی ته‌كسی بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی: "زانیمان ئه‌مڕۆ باران و قوڕ هه‌بوو، به‌ڵام بۆچی به‌ته‌نها قوڕه‌كه به‌ڕه‌قه‌مه‌كه‌وه نووساوه، ئه‌وه‌یان پرسیاره‌كه‌یه".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "شۆفێری تاكسی ئه‌مجاره‌یان فێڵه‌كه‌ت سه‌ری نه‌گرت و ره‌قه‌مه‌كه‌ت زانرا، چونكه هه‌موویت نه‌شاردبۆوه و نیشانه‌ی گلدانه‌وه‌ش خرایه سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌به‌شی یاسایی".
فازڵ حاجی نووسیویشیه‌تی: "جا كه هاتیت له‌لات سه‌یر نه‌بێت كه بۆچی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت نیشانه‌ی گلدانه‌وه‌ی له‌سه‌ره، چونكه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه به‌ده‌ستمان كه تۆ بۆ خۆدزینه‌وه ئه‌مه‌ت كردووه".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌گه‌ر هاتیه هاتووچۆ، پێشت ده‌ڵێم ئه‌و قسه‌یه نه‌كه‌یت (ئاگام لێنه‌بووه و منداڵه‌كان وایان لێكردیه)، چونكه ئه‌مه پێشتر وتراوه و كۆنه و ناخوات".
PM:08:57:05/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 53580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت