گه‌وره به‌رپرسێكی ئەمریکا: زیاتر له 100 كۆمپانیای گه‌وره له ئێران كشاونه‌ته‌وه
ترەمپ و روحانی
وێستگه نیوزـ
نێردراوی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران رایگه‌یاند كه زیاترله 100 كۆمپانیای گه‌وره له بازاڕه‌كانی تاران كشاونه‌ته‌وه.
برایان هووك، نێردراوی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018 رایگه‌یاند له‌وكاته‌وه‌ی له مانگی ئایار دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه كشاوه‌ته‌وه، تائێستا ئێران دوو ملیار دۆلار زیانی پێ گه‌یشتوه.
وتیشی كه زیاتر له 100 كۆمپانیای گه‌وره‌ی جیهان له بازاڕه‌كانی ئێران كشاونه‌ته‌وه.
ئه‌مریكا ناڕازییه له هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ ده‌ستوه‌ردان له وڵاتانی ناوچه‌كه و ده‌یه‌وێت له رێگای سزاكان فشاری ته‌واو دروستبكات تا تاران له په‌لهاوێشتن بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌شیمان بكاته‌وه، تارانیش هه‌م ره‌تیده‌كاته‌وه و هه‌میش سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سزاكانی تره‌مپ چۆك به كۆماری ئیسلامی داناده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ بڕیاریدا له رێكه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كه له‌ساڵی 2015 دا له نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهاندا واژوو كرابوو، بكشێته‌وه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به‌دوو قۆناغی 90 بۆ 180 رۆژی سزاكانی سه‌ر ئێران دووباره جێبه‌جێ ده‌كرێنه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دوای 90 رۆژ قۆناغی یه‌كه‌می سزاكان له حه‌وتی ئابدا چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. دوای ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا د‌یاریكردبوو كه 180 رۆژ بوو، قۆناغی دووه‌می سزاكان سبه‌ی كاتژمێر 08:00 ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، سزاكانی سه‌ر ئێران كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018 ده‌ستپێكرد، له شه‌ش مادده پێكهاتووه.
له سه‌ره‌تای مادده‌كاندا كه‌رته‌كانی كارپێكه‌رانی به‌نده‌ری ئێران، كه‌شتیوانی و دروستكردنی كه‌شتی هه‌ن. سزاكان كۆمپانیاكانی وه‌ك هێڵه‌كانی كه‌شتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێران و هێڵی كه‌شتیوانی باشوور و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌گرێته‌وه.
دووه‌مین مادده‌ی سزاكانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا كاروباره‌كانی په‌یوه‌ست به نه‌وت له‌خۆده‌گرێت، وه‌ك كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ئێران (NIOC) و كۆمپانیای تانكه‌ری نیشتمانی (NITC). هه‌روه‌ها سنوورداركردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر كڕینی نه‌وت، به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت یان به‌رهه‌مه‌كانی پترۆكیمیای ئێران‌دا.
ئامانجێكی دیكه‌ی سزاكان، كاری دامه‌زراوه داراییه بیانییه‌كان ده‌گرێته‌وه كه له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی ئێران و دامه‌زراوه داراییه دیاره ئێرانییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
پێنجه‌مین و شه‌شه‌مین مادده‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران سنوورداركردن له‌خۆده‌گرن به‌رامبه‌ر كۆمپانیاكانی بواری ئۆتۆمبێل و بیمه و كه‌رتی وزه‌ی ئێران.
PM:08:09:05/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت