به‌وێنه و ڤیدیۆ.. 5 هه‌زار ئافره‌ت له هندستان ده‌درێنه به‌ر قامچی
وێستگه نیوزـ
نزیكه‌ی 5 هه‌زار ئافره‌ت له هندستان ریزیان گرتوه‌و له‌لایه‌ن قه‌شه‌یه‌كه‌وه لێیان ده‌درێت به‌و نیازه‌ی "رۆحی خراپ" له گیانیان ده‌ربهێنرێت یان له نه‌خۆشی چاك بكرێنه‌وه.
له گوندی تامیل نادوو-ی دووره‌ده‌ستی باشوری هندستان، نه‌ریتێكی توندڕه‌وانه به‌ڕێوه‌ده‌شێت كه تیایدا ئافره‌تان ده‌خرێنه‌سه‌ر ئه‌ژنۆ و له‌لایه‌ن قه‌شه‌یه‌كه‌وه به توندی لێیان ده‌درێت تا له "رۆحی خراپ" و نه‌خۆشی رزگار بكرێن.
نه‌ریته‌كه له‌میانی فیستڤاڵی ڤیجایاداشامی به‌ڕێوه‌چووه كه ساڵی یه‌كجار له گوندی ناوبراو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له نه‌ریته‌كه‌دا به‌قامچی ئه‌وه‌نده له ئافره‌ته‌كان ده‌درێت تا ده‌گه‌نه ئه‌و دۆخه‌ی چیتر ناتوانن به‌رگه‌ی ئازاری لێدانه‌كه بگرن، ئینجا وازیان لێده‌هێنرێت.
PM:07:57:05/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 6724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت