عادل عه‌بدولمه‌هدی: مانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی زه‌روریه
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌ختیكرده‌وه كه هه‌وڵ ده‌دات سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ پشتیوانیكردن له حه‌شدی شه‌عبی و وتی: مانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی زه‌روریه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی تشرینی دووه‌می 2018، سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی باره‌گای ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی كردوه و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانیدا كۆبوه‌ته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندوه: "حه‌شدی شه‌عبی داهێنانێكی مێژوویی عیراقه و گوڕ و تینی به سوپا و پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ش به‌خشیووه، بۆیه حه‌شد راستییه‌كه‌ی گه‌وره‌یه كه ناتوانرێت بازی به‌سه‌ردا بدرێت و ئه‌ركی ئێمه‌یه پشتیوانی بكه‌ین و پێكه‌وه‌ش كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ په‌یدا بكه‌ین".
دوپاتیشكردوه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت هێشتا ته‌مه‌نێكی كه‌می هه‌یه، به‌ڵام كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی حه‌شد سه‌رجه‌م مافه‌كانی خۆی وه‌ربگرێت و "شه‌هیده‌كانیان به‌جۆرێك پاداشت بكرێنه‌وه كه شایسته‌ی ئه‌وان بێت".
لێدوانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌كاتێكدایه كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوكردوه‌ته‌وه و حه‌شدی شه‌عبیی به "ملیشیای تایه‌فی" و هێزێكی به‌كرێگیراوی سه‌ربه ئێران له‌قه‌ڵه‌مداوه، ئه‌مه‌ش حكومه‌تی به‌غدای نیگه‌ران كردوه و داوای له باڵیۆزخانه‌كه كردوه ئه‌و به‌شه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی بسڕێته‌وه كه باس له حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات.
PM:07:20:05/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت