په‌رله‌مانتارێك: سبه‌ینێ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ حكومه‌ت
ئەحمەد جەربا
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی پارێزگای نه‌ینه‌وا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نه‌كه پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مواری بكاته‌وه.
ئه‌حمه‌د جه‌ربا په‌رله‌مانتاری پارێزگای نه‌ینه‌وا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، وتی: "له دانیشتنی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌ندا پرۆژه‌یاسای بودجه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مواری بكاته‌وه".
وتیشی: "گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گۆڕانكاری له پرۆژه‌یاساكه و پشكی پارێزگای نه‌ینه‌وا نه‌كات و هه‌وڵ بدات وه‌ك خۆی بیهێڵێته‌وه، ئێمه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پشكه كه‌مه ده‌بین بۆ نووسینگه‌ی میوانداری سه‌رۆك وه‌زیران، چونكه دانیشتوانی نه‌ینه‌وا پێویستیان به‌و ژماره كه‌مه نییه".
پێشتر و له 31ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا به‌سمه به‌سیم په‌رله‌مانتاری پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند كه پشكی پارێزگاكه‌ی له بودجه‌ی 2019دا زۆر كه‌مه و به‌شی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گوند یاخود ناحیه‌یه‌كی پارێزگاكه ناكات.
بڕیارە سبەینێ سێشەممە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبێته‌وه و دەنگ لەسەر 8 وه‌زیری حکومەتی نوێی عیراق بدات.
PM:06:18:05/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت