‌نرخی تمه‌ن له‌كاتی داخستنی بازاڕ

وێستگه‌ نیوز ـ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ی تشرینی‌ دووه‌می 2018، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوون.

ره‌وه‌ز ئامانج له‌ نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌ كه‌ له‌كاتی داخستنی بازاڕ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، یه‌ك ملیۆن و 435 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

وتیشی: "100 هه‌زار تمه‌ن ‌به‌ 8 هه‌زار و 450 دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 هه‌زار تمه‌ن به‌رانبه‌ر به‌ 8 هه‌زار و 450 دینار بوو.


PM:05:30:05/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 9368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌