پۆمپیۆ: نزیكه‌ی 20 وڵات هاورده‌كردنی نه‌وتی ئێرانیان تا ئاستی سفر كه‌مكردوه‌ته‌وه
وێستگه نیوزـ
له سه‌روبه‌ندی جێبه‌جێكردنی قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی 20 وڵات هاورده‌كردنی نه‌وتی ئێرانیان بۆ ئاستی سفر كه‌مكردوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش جه‌ختده‌كاته‌وه كه سزاكانی ئه‌مجاره توندوترین سزایه له مێژووی ئه‌مریكادا.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ڵێنی دا ئێران روبه‌ڕوی داڕمانی ئابوری بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌ك پۆمپیۆ وتی، تاران ره‌فتاری خۆی نه‌گۆڕێت، وتیشی سزاكانی ئه‌مریكا دژی ئێران ده‌بێته‌هۆی پاشه‌كشه‌ی ئابوریی ئێران له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و له‌ئێستاوه 20 وڵات هاورده‌كردنی نه‌وتی ئێرانیان بۆ ئاستی سفر كه‌مكردوه‌ته‌وه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ڤه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایه‌یگه‌یاند كه پێویسته ئێران پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی موشه‌كه بالیستییه‌كانی رابگرێت و جه‌ختیكرده‌وه كه فشاره‌كانیان بۆسه‌ر تاران زیاتر ده‌كه‌ن تا ئه‌و ولاته گۆڕانكاری له ره‌فتاره‌كانی خۆیدا بكات.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا به‌رپرسانی تارانی به‌وه تۆمه‌تبار كردوه كه له‌رێگه‌ی بانكه‌كانییه‌وه پشتیوانیی دارایی له گروپه چه‌كداره‌كان كردوه، بۆیه سزاكانی ئه‌مجاره 700 كه‌سایه‌تی و كۆمپانیای ئێرانی كردوه‌ته ئامانج و ئه‌مه‌ش له مێژووی ئه‌مریكادا توندترین سزایه كه به‌سه‌ر وڵاتێكدا سه‌پێندرابێت.
دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ بڕیاریدا له رێكه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كه له‌ساڵی 2015 دا له نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهاندا واژوو كرابوو، بكشێته‌وه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به‌دوو قۆناغی 90 بۆ 180 رۆژی سزاكانی سه‌ر ئێران دووباره جێبه‌جێ ده‌كرێنه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دوای 90 رۆژ قۆناغی یه‌كه‌می سزاكان له حه‌وتی ئابدا چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. دوای ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا د‌یاریكردبوو كه 180 رۆژ بوو، قۆناغی دووه‌می سزاكان سبه‌ی كاتژمێر 08:00 ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، سزاكانی سه‌ر ئێران كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018 ده‌ستپێكرد، له شه‌ش مادده پێكهاتووه.
له سه‌ره‌تای مادده‌كاندا كه‌رته‌كانی كارپێكه‌رانی به‌نده‌ری ئێران، كه‌شتیوانی و دروستكردنی كه‌شتی هه‌ن. سزاكان كۆمپانیاكانی وه‌ك هێڵه‌كانی كه‌شتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێران و هێڵی كه‌شتیوانی باشوور و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌گرێته‌وه.
دووه‌مین مادده‌ی سزاكانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا كاروباره‌كانی په‌یوه‌ست به نه‌وت له‌خۆده‌گرێت، وه‌ك كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ئێران (NIOC) و كۆمپانیای تانكه‌ری نیشتمانی (NITC). هه‌روه‌ها سنوورداركردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر كڕینی نه‌وت، به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت یان به‌رهه‌مه‌كانی پترۆكیمیای ئێران‌دا.
ئامانجێكی دیكه‌ی سزاكان، كاری دامه‌زراوه داراییه بیانییه‌كان ده‌گرێته‌وه كه له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی ئێران و دامه‌زراوه داراییه دیاره ئێرانییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
پێنجه‌مین و شه‌شه‌مین مادده‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران سنوورداركردن له‌خۆده‌گرن به‌رامبه‌ر كۆمپانیاكانی بواری ئۆتۆمبێل و بیمه و كه‌رتی وزه‌ی ئێران.
PM:04:50:05/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت