به‌رهه‌م ساڵح وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری دیاریكرد

‌به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق

وێستگه‌ نیوزـ


د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق لوقمان فەیلی، باڵیۆزی پێشوی عیراقی لە ئەمریكا وەک وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق دەستنیشانکرد.

سایتی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ لوقمان فەیلی لەلایەن د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقەوە وەک گوتەبێژ دیاریکراوە.

لوقمان عەبدولڕەحیم فەیلی شارەزایی لە كارگێڕی كار و ژمێریاریدا هەیە، لە ساڵی 2010 تا 2013 باڵیۆزی عیراق بووە لە ژاپۆن.

زیاتر لە 20 ساڵ لە ئەمریكا ژیاوە، ساڵی 2013 پۆستی باڵیۆزی عیراقی لە ئەمریكا پێدرا. لە 24ی تەمموزی 2016 نامەی كۆتاییهاتنی كارەكەی بڵاوكردەوە.

لوقمان فەیلی


PM:03:53:05/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 5364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت