نرخی دراو له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ


وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


شوان هادی‌، له‌ نووسینگه‌ی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: نرخی 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 120 هه‌زار و 550 دیناره‌.

وتیشی: "100 یۆرۆ به‌ 137 هەزارو 250 دینار و 100 پاوه‌ن به‌ 155 هه‌زار و 250 دیناره‌.

روونیشیكرده‌وه‌: 100 لیره‌ی تووركی به‌ 22 هه‌زار و 100 دیناره‌ و 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ هه‌شت هه‌زار و 600 دیناره‌.


هــ. ر


AM:09:41:05/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 15376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو