دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستیپێكرد


وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم دەستی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی ئەمساڵ كرد و یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ئه‌مڕۆ وه‌ریده‌گرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: له‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ی تشرینی دووه‌می 2018، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی هه‌شتی فه‌رمانبه‌ران دەكرێت.

راشیگه‌یاند: یەكەم وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی پێدەدرێت و دواتریش هەر لەو هەفتەیەدا مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت، دوای ئەو دوو وەزارەتە، مووچەی هەریەك لەوەزارەتەكانی تەندروستی و دارایی دابەشدەكرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت و سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 ده‌درێت.


AM:09:12:05/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 5524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو