نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی هۆكاری مرداربوونه‌وه‌ی ماسییه‌كانی راگه‌یاند
وێستگه نیوز –
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق رایگه‌یاند كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان هۆكاری مرداربوونه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری ماسی له ناوچه جیاجیاكانی عیراق تووشبوونیانه به به‌كتریای كه‌ڕوو.
نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ناوبراو سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی عیراقی كردووه و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی مرداربوونه‌وه‌ی ماسییه‌كان له پارێزگای بابل و پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق كراوه.
نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا میوانداری وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه و ئه‌ندامانی شانه‌ی قه‌یران و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و ژینگه، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان كراوه.
نووسینگه‌كه ده‌ڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه به‌وردی باسی له مرداربوونه‌وه‌ی ماسییه‌كان كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵ به‌دواداچوونی مه‌یدانییان بۆ كردووه".
ئاشكراشیكرد كه "شانه‌یه‌كی قه‌یران له بریكاری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابل و ئه‌ندامێتی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی ماسییه مرداربووه‌كان له ئاوه‌كان ده‌ربكه‌ن و رێگری بكه‌ن نه‌گاته پارێزگاكانی تر".
نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "نموونه‌ی ئاو و ماسییه‌كان و ئالیكی به‌كارهاتوو وه‌رگیراوه و ره‌وانه‌ی تاقیگه تایبه‌ته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی كشتوكاڵ، ته‌ندروستی و ژینگه و تاقیگه‌ی تایبه‌تمه‌ندی جیهانی كراوه بۆ زانینی هۆكاری ئه‌و حاڵه‌ته".
ئاشكراشیكرد كه "به‌پێی پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كانی تاقیگه‌كانی ڤێته‌رنه‌ری، هۆكاری مرداربوونه‌وه‌ی ماسییه‌كان تووشبوونیان به به‌كتریای كه‌ڕوو، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی نییه كه ئه‌و نه‌خۆشییه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه".
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داواشی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد رێوشوێنی پێویست و به‌په‌له بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دیارده‌یه و هاوڵاتیان هۆشیار بكرێنه‌وه و بڕیاریشی دا تیمی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كان و چێشتخانه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی ئه‌و ماسییانه نه‌گاته بازاڕه‌كان و هاوڵاتیان به‌كاری بهێنن.
پێشتر حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عیراق رایگەیاند "به‌هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی گەنینی گوێچكە ماسی لە پارێزگای بابل هەزاران ماسی مرداربوونه‌وه".
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عیراق وتی: "ئەو نەخۆشییە لە دەریاچەكانی بابل لە قەزای موسەیەب بڵاوبوەتەوە و دەستبەجێ فەرمانبەرانی ڤێرتێنەری وەزارەت و ساڵح حەسەنی، وەزیری كشتوكاڵ سەردانی ناوچەیەكان كرد و بەدواداچونیان بۆ ئەو كێشەیە كرد".
وتیشی: "دەریشكەوت كە نەخۆشی گەنینی گوێچكە ماسی نه‌خۆشییه‌كی بەكتریاییە کە لە هەشتاكانی سەدەی رابردوەوە هەیە و بە تێپەڕینی كات ئەو بەكتریایە دەبێتە كەڕوو و دواتر دەبێتە هۆی مردنی ماسییەكان".
PM:11:55:04/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 7288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت