هه‌رێمی نیو كالیدۆنیا بڕیاری دا
خەڵکی هەرێمی کالیدۆنیای نوێ
وێستگه نیوزـ
لە دورگه‌ی نیو کالیدۆنیا ریفراندۆم بۆ جیابوونەوە لە فەرەنسا سازكراو زۆرینەی خەڵکی دورگەکە بڕیاریاندا لەگەڵ فەرەنسا بمێننەوە.
ریفراندۆمه‌كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 4ی تشرینی دووه‌می 2018 به‌ڕێوه‌چووه، له‌كاتی پڕۆسه‌كه‌ش، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پیرۆزبایی لە خەڵکی فەرەنسا و دورگەکە کرد، چونكه ئەنجامە سەرەتاییەکان لە بەرژەوەندی وڵاتەکەی بوو به‌وه‌ی دورگه‌كه بڕیاری جیابونه‌وه له‌پاریس نه‌دات، له ریفراندۆمه‌كه‌شدا زیاتر لە 174 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.
لە ناوەڕاستی سەدەی 19ەوە فه‌ره‌نسا دەستی بەسەر دورگەی نیو کالیدۆنیادا گرتووە و بووەتە بەشێک لە وڵاتەکەی.
ناوی فه‌رمیئ هەرێمەکە، بریتیە لە هه‌رێمی کالیدۆنیای نوێ له کیشوه‌ری ئۆقیانوسیا که یەکێکە لە هه‌رێمه‌کانی پشتی ده‌ریای فه‌ره‌نسا و پایته‌خته‌كه‌ی نۆومیا-یه و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌گاته 300 هه‌زار كه‌سه.
هه‌رێمی کالیدۆنیای نوێ هه‌رله کۆنه‌وه نه‌ته‌وه‌کانی کیشوه‌ره‌که‌ی لێ ژیاوه، له 4ی سێبته‌مبه‌ری 1774 له‌لایه‌ن دۆزه‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی جه‌میس کۆک دۆزرایه‌وه،ناوی کالیدۆنیای نوێ لێ‌نرا به‌ناوی دورگه‌یه‌کی باکوری هه‌رێمی سکۆتلاند-ی به‌ریتانیا وخرایه سه‌ر ئیمپراتۆریای به‌ریتانیا، ئه‌وروپییه‌کان که‌وتنه گه‌شتکردن بۆ هه‌رێمه‌که، له ساڵی 1788، دۆزه‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسی جان فرانسۆا دی گالۆ کۆنت لابیرۆز نزیک بووه له که‌ناری خۆرئاوای دوورگه‌ی کالیدۆنیای نوێ.
چه‌ند پارتێکی سیاسی له کالیدۆنیای نوێ سه‌ریانهه‌ڵداوه که هه‌ندێکیان داوای سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌که‌یان دەکرد، وه‌ک پارتی کۆبوونه‌وه له‌پێناو کۆماری کالیدۆنیای نوێ، دواتر پارتێکی تر سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی پارتی دوژمنایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی له فه‌ره‌نسا دروستبوو، بەڵەم ئەو دوو پارته کاریگه‌رییان له هه‌رێمه‌که نەما، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی پارتێکی سیاسی نوێ به‌ناوی پارتی داهاتووی کالیدۆنیای نوێ.
PM:11:23:04/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت