قه‌رزاوی: ئاڵاكه‌م راده‌ست ده‌كه‌م
یوسف قه‌رزاوی سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان دوا وتاری خۆی راگه‌یاند و وتی: دوای ئه‌م وتاره ئاڵاكه‌م راده‌ست ده‌كه‌م.
له كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، یوسف قه‌رزاوی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند كه له ساڵی رابردودا بڕیاری داوه له‌م كۆنگره‌یه‌دا ئاڵای پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتییه‌كه راده‌ست بكات.
له وتاره‌كه‌ی ماڵئاواییدا، قه‌رزاوی له‌سه‌ر كوشتنی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نوسی كوژراوی سعودیه، هێرشی كرده‌سه‌ر به‌رپرسانی عه‌ره‌بستانی سعودی، هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا ستایشی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا كرد كه به‌وته‌ی قه‌رزاوی توركیای پێشخشتووه.
پێشتر وڵاتانی بایكۆتكردنی قه‌ته‌ر (سعودیه و ئیمارات و میسر و به‌حره‌ین) 60 كه‌سایه‌تیی نیشته‌جێی قه‌ته‌ریان خستبووه لیستی تیرۆره‌وه كه یه‌كێك له‌وانه یوسف قه‌رزاوییه، وڵاتانی بایكۆت یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمانیشان خستبووه هه‌مان لیسته‌وه كه قه‌رزاوی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات.
PM:11:03:04/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت