وه‌شاندنێكی نوێ له ڤایبه‌ره‌وه
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیای ڤایبه‌ر وه‌شاندنێكی نوێی بۆ ئاپی ڤایبه‌ر ده‌سته‌به‌ركرد كه له‌رێگه‌یه‌وه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت ده‌ستكاریی هه‌ر نامه‌یه‌ك دوای ناردنی بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر بكات.
له‌و نوێكردنهوهیهدا ڤایبه‌ر ئامۆژگاریی به‌كارهێنه‌رانی كردوه كه له‌دوای ناردنی هه‌ر كورتهنامهیهك و له‌كاتی هه‌ڵه‌كردن له نوسیندا، به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن په‌نجه بخه‌نه‌سه‌ر نامه‌كه و له‌وكاته‌دا چه‌ند بژارده‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كێك له‌وانه‌ش بژارده‌ی editه.
كۆمپانیاكه راگه‌یاندوه كه دوای چاككردنه‌وه‌ی رێنوسی نامه‌كه و ده‌ستكاریكردنی، له‌ژێر نامه‌كه‌دا ده‌نوسرێت edited واته ده‌ستكاری كراوه، هەر بەهۆی ئەو تایبەتمەندییەوە، بەکارهێنەر دەتوانێت نامەکانی پێشوی کە پێش ئەم وەشاندن و نوێکردنەوەیە ناردویەتی، دەستکاری بکات.
ئه‌م نوێكردنه‌وه و وه‌شاندنه نوێیه‌ی ڤایبه‌ر چه‌ند چاكسازییه‌كی دیكه‌ی له‌پێناو باشتر كاركردنی ئاپه‌كه كردوه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌شی هاوشێوه‌ی وه‌شاندنه نوێیه‌كانی ته‌له‌گرام و سكایپه كه له‌وانیشدا هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی به‌رده‌ستن.
PM:09:27:04/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 7504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت