شووكردنه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه
وێستگه نیوزـ
چه‌ند رۆژێكه میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له ماره‌بڕینی شه‌زا حه‌سون، خانمه گۆرانیبێژی به ره‌گه‌ز عیراقی ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا شه‌زا ره‌تیكرده‌وه، به‌ڵام دواجار به گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌ریخست كه شوی كردوه.
ده‌نگۆكان ده‌یانوت كه شه‌زا حه‌سون شوی به پیاوێكی به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب كردوه كه له میرنشینی ئیمارات كار ده‌كات، سه‌ره‌تا دانی كامل، پسپۆڕی جوانكاریی لوبنانی ڤیدیۆیه‌كی خۆی و شه‌زا حه‌سونی بڵاوكرده‌وه و نزیكبونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی شه‌زای راگه‌یاند بێئه‌وه‌ی ناوی زاوا ئاشكرا بكات، شه‌زاش لەسەرێکەوە وەک ئاماژەیەک بۆ راستیی هەواڵەکە پێكه‌نیوه و لە سەرێکی دیکەشەوە هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه.
له‌م ڤیدیۆیه‌شدا شه‌زا حه‌سون هاوڕێكانی له ده‌وره و گۆرانیی "مبروك – پیرۆزه"ی رامی عه‌یاش-ی گۆرانبێژی لوبنانیی بۆ ده‌ڵێن و ئه‌ویش به خۆشییه‌وه سوپاسیان ده‌كات، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌واڵی شوكردنه‌كه‌ی راسته.
هاوكات پێگه‌ی الفن-ی لوبنانی ئاشكرایكردوه كه بۆنه‌ی ماره بڕینه‌كه‌ی شه‌زا له ماڵی دایكی ده‌بێت له مه‌غریب و زه‌ماوه‌نده‌كه‌شی له هاوینی داهاتوودا له ئیمارات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
شه‌زا حه‌سون له‌دایكبوی مانگی ئازاری 1981ی شاری دار ئه‌لبه‌یزا-ی مه‌غریبه و باوكی عیراقی و دایكی مه‌غریبییه، شه‌زا خاوه‌نی بڕوانامه‌ی تایبه‌ت به بواری گه‌شتیاری هۆتێله و باوكی هانیداوه به‌شداری له به‌رنامه‌یه‌كی به‌هره‌دارانی مه‌غریب تایبه‌ت به ده‌نگخۆشی بكات و له‌وێ پله‌ی دووه‌می له‌سه‌ر ئاستی مه‌غریب به‌ده‌ستهێنا.
شزا له وه‌رزی دووه‌می سوپه‌ر ستار به‌شداریی كرد، به‌ڵام به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو، بۆیه چووه پاریس بۆ ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی، پاشان له ساڵی 2007 به‌شداریی له وه‌رزی چواره‌می ستار ئه‌كادیمی كرد و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له‌و وه‌رزه‌دا نزیكه‌ی 7 ملیۆن عیراقی ده‌نگیان بۆ شه‌زا حه‌سون دا، ئه‌مه جگه‌له 5 ملیۆنی دیكه له وڵاتانی عه‌ره‌ب و تاراوگه.
شه‌زا نازناوی (كۆتری ئاشتی)ی پێ بەخشراوە، چونكه به‌و به‌شداریكردنه‌ی له ستار ئه‌كادیمی توانی له‌كاتی شه‌ڕی تایه‌فه‌گه‌ری و ناخۆیی عیراقدا، سه‌رجه‌م عیراقییه‌كان به‌بێ جیاوازی كۆبكاته‌وه.
PM:07:33:04/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 5256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت