بووه شاجوانی زه‌وی
وێستگه نیوز –
فونگ خان نگوین خانمه شاجوانی ڤێتنامی ته‌مه‌ن 23 ساڵ نازناوی شاجوانی 2018ی پێدرا.
رۆژی شه‌ممه 3ی تشرینی دووه‌م له كۆمه‌ڵگه‌ی مۆڵی ئاسیا ئارینا له مانێلای پایته‌ختی فلیپین رێوڕه‌سمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی زه‌وی بۆ ساڵی 2018 به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، گرنگییه‌كی زۆر درا به پرسی پاراستنی ژینگه و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی رووبه‌ڕووی مرۆڤایه‌تی ده‌بنه‌وه و تیایدا فونگ خان نگوین وه‌ك شاجوانی زه‌وی بۆ ساڵی 2018 هه‌ڵبژێردرا.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "Rappler" فونگ خان نگوین سه‌رقاڵی خوێندنی به‌بازاڕكردنه‌وه و زمانه‌كانی ئینگلیزی و ڤێتنامی به‌باشی ده‌زانێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له كارنامه‌كه‌یدا فونگ خان نگوین باسی له پرۆژه‌یه‌كی ژینگه‌یی كردووه بۆ پاراستنی رووباری میكونگ له باشووری ڤێتنام.
پێگه‌ی "Rappler" ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه فونگ خان نگوین یه‌كه‌م ڤێتنامییه له مێژووی كێبڕكێكه‌دا كه بتوانێت ئه‌و نازناوه به‌ده‌ست بێنێت.
PM:06:36:04/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 25844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت