دورگه‌یه‌كی ژاپۆن له‌پڕ دیار نه‌ما
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
ره‌نگه له‌مه‌ودوا به‌شێكی بچوك له ژاپۆن له‌سه‌ر نه‌خشه بسڕدرێته‌وه، ئه‌وه‌ش كاتێك كه به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ترسی خۆیان له‌سه‌ر نقومبون و دیارنه‌مانی دورگه‌كه له نزیك كه‌ناراوه‌كانی باكوری ژاپۆن راگه‌یاند.
ساڵی 1987 دورگه‌ی ئیسامبی هانكیتا كۆجیما به فه‌رمی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێشكگری ده‌ریایی ژاپۆن سڕدرایه‌وه، به‌ڵام بەرپرسانی ئەو وڵاتە نه‌یانتوانی قه‌بارەی دورگه‌كه دیاری بكه‌ن، به‌رزیی دورگه‌كه له ئاستی ده‌ریاوه 1.4 مه‌تر بووه، دوای دیارنه‌مانیشی به‌رپرسانی تۆكیۆ دەڵێن بەو دیارنەمانە روبه‌ره ئاوییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان كه‌مبوه‌ته‌وه.
به‌رپرسێكی ئێشكگری ده‌ریایی ژاپۆن به ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگه‌یاندوه: ئه‌سته‌م نییه دورگه بچوكه‌كان بكه‌ونه‌ژێر كاریگه‌ریی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، هاوكات وێستگه‌ی NHK Worldی ژاپۆنی رایگه‌یاندوه دانیشتوانی گوندێكی نزیك دورگه‌كه وتویانه كه دورگه‌كه‌یان له‌به‌رچاو نه‌ماوه و چه‌ند ماسیگرێكیش چونه‌ته نزیك شوێنه‌كه دورگەکە، به‌ڵام بۆیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
زانایان پێشبینیان كردوه كه هۆكاری دیارنه‌مانی دورگه‌كه داخورانی خاكه‌كه‌ی بێت کە به‌هۆی ئاو و سه‌هۆڵی چوارده‌وریه‌وه وردەوردە نقوم بوبێت.
سه‌ره‌ڕای بونی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی زۆر له ژاپۆن و گه‌یاندنی زیانی سه‌خت به‌و وڵاته، هه‌ندێكجاریش دیارده‌ی سروشتیی دیكه له‌و وڵاته ده‌رده‌كه‌وێت كه سودی خۆی هه‌یه، ساڵی 2015 شریتێك له خاك كه درێژییه‌كه‌ی 300 مه‌تر بوو له ئاوه‌كانی ژاپۆنه‌وه هه‌ڵتۆقی و به كه‌ناره‌كانی هۆكایدۆ-ی ئه‌و وڵاته‌وه نوسا و ئه‌مه‌ش روبه‌ری وشكانیی كه‌ناره‌كه‌ی زیاتر كرد.
ساڵی 2013 دورگه‌یه‌كی گڕگانی به دووریی هه‌زار كیلۆمه‌تر له باشوری تۆكیۆ ده‌ركه‌وت و له‌گه‌ڵ دورگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه یه‌كیانگرت و به‌رده‌وامیشه له گه‌شه‌كردن.
PM:09:39:03/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 9392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت