گۆڤارێكی ئه‌مریكی: بن سه‌لمان سه‌دام حسێنی داهاتووه
بن سەلمان و سەدام
وێستگه نیوزـ
دوو توێژه‌ری ئه‌مریكایی ده‌ڵێن: له ساڵانی 1980 ئه‌مریكا سه‌دام حسێن، دیكتاتۆره‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له ئامێزگرت، ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌دام دژی ئێران بوون، به‌ڵام ئێستا واشنتن نابێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره بكاته‌وه.
به‌پێی گۆڤاری
foreignpolicy چاپی ئه‌مریكا، هه‌ریه‌ك له رایان كۆستێلۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ساسیه‌ته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئێران-ئه‌مریكا و سینا توسی، توێژه‌ر له ئه‌نجومه‌نی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ده‌ڵێن نابێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سعودیه دژایه‌تیی ئێران ده‌كات، ئه‌مریكا ئه‌و هه‌ڵه‌یه دوباره بكاته‌وه كه له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن كردی.
له راپۆرته‌كه‌ی گۆڤاری foreignpolicyدا ئه‌و دوو توێژه‌ره به‌راوردێكیان له‌نێوان سه‌دام حسێن و محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی عه‌ره‌بستانی سعودی كردوه و ده‌ڵێن: " بن سه‌لمان سه‌دام حسێنی داهاتووه".
رایان كۆستێلۆ و سینا توسی ده‌ڵێن: چه‌ند ساڵێك پێش ئه‌وه‌ی سه‌دام ببێته ركابه‌رێكی سه‌ره‌كیی واشنتن، ئه‌مریكا و وڵاتانی خۆرئاوا پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌یان لێ ده‌كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ داگیركردنی كوه‌یت ئه‌و پشتیوانییه نه‌ما، ئێستاش ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ره‌شه‌كوژییه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان بۆ پته‌وكردنی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات له ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ركابه‌ره‌كانی ده‌یكات، هه‌ڵمه‌ته هاوشێوه‌كه‌ی سه‌دام به‌بیرده‌هێنێته‌وه كه ساڵی 1979 به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كانی له حزبی به‌عسدا كردی.
هه‌ردوو توێژه‌ره‌كه هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی ئه‌مریكایان له‌كاتی كیمابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به چه‌كی كیمیایی له‌ساڵی 1988 له‌لایه‌ن سه‌دام و كوشتنی خاشقچی له‌لایه‌ن سعودیه‌وه له 2ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018 به‌یه‌كتر به‌راورد كردوه، دوای كاره‌ساته‌كه‌ی هه‌ڵبجه، ریچارد مێرفی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا له یاداشتێكی تایبه‌ت به چه‌كی كیمیاییدا نوسی: "په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و عیراق بۆ ئامانجه سیاسی و ئابورییه درێژخایه‌نه‌كانمان گرنگه"، به‌هه‌مان نه‌فه‌سیش له‌دوای كوشتنی خاشقچی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ئێستای تره‌مپ ده‌ڵێت: سعودییه‌كان هاوكارێكی گه‌وره‌ی كاره‌كانمانن كه شانبه‌شانی یه‌كتر ده‌یكه‌ین".
دوو توێژه‌ره‌كه پێیان وایه كه ئه‌مریكا هه‌ڵه‌بوو له‌وه‌ی ته‌نها له‌به‌ر دژایه‌تیكردنی ئێران، پشتیوانیان له سه‌دام كرد، ئێستاش ئیداره‌ی تره‌مپ به هه‌مان بیانوو به هه‌مان ئاراسته‌دا ده‌ڕۆن و پشتیوان له ریاز ده‌كه‌ن كه دژی تارانه، ئه‌وه‌تا تره‌مپ به‌رامبه‌ر هه‌ڵمه‌تی بن سه‌لمان بۆ له‌ناوبردنی ركابه‌ره ناوخۆییه‌كانی بێده‌نگه و سه‌باره‌ت به "هه‌ڵمه‌ته شكستخواردوه‌كه‌شی" دژی حوسییه‌كان گڵۆپی سه‌وزیان بۆ بن سه‌لمان هه‌ڵكردوه و هه‌زاران خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كوژرێن، له پرسی كوشتنی خاشقچیشدا واشنتن ده‌ڵێت سزادانی سعودیه زیان به‌و فشاره ده‌گه‌یه‌نێت كه رۆژبه‌رۆژ به‌رامبه‌ر ئێران زیاد ده‌بێت.
هه‌ریه‌ك له رایان كۆستێلۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ساسیه‌ته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئێران-ئه‌مریكا و سینا توسی، توێژه‌ر له ئه‌نجومه‌نی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له كۆتایی راپۆرته‌كه‌یاندا ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر واشنتن رێگه به بن سه‌لمان بدات به‌بێ هیچ سزایه‌ك بگاته سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی، ئه‌وا بن سه‌لمان بۆ چه‌ندین ده‌یه هاوشێوه‌ی سه‌دام حسێن ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا.
PM:07:54:03/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 11032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت