توێژینه‌وه‌یه‌ك: مۆبایل ده‌بێته‌هۆی شێرپه‌نجه
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
دوای مشتومڕێكی زۆر سه‌باره‌ت به زیانه ته‌ندروستییه‌كانی مۆبایل، توێژینه‌وه‌یه‌ك به "به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر" سه‌لماندویه‌تی كه به‌كارهێنانی زۆری مۆبایل به‌رده‌وامیی به‌ركه‌وتنی به‌كارهێنه‌ر به تیشكدانه‌وه، ده‌بێته‌هۆی توشبون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه.
په‌یمانگانی ته‌ندروستیی نیشتمانی له ئه‌مریكا، كه توێژینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، ده‌ڵێت ئه‌و تیشكانه‌ی به‌هۆی به‌كارهێنانی مۆبایل ده‌درێنه‌وه، ره‌نگه ببنه‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی دڵ و مێشك و شێرپه‌نجه‌ی لیمفه گرێكانی سه‌ر گورچیله.
له راپۆرتی كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی هه‌ینی بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی توێژینه‌وه‌كه له ساڵی 2016 ده‌كرێت كه ئاماژه‌ی سه‌ره‌تاییان ده‌ستكه‌وتوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تیشكی مۆبایل ره‌نگه ببێته‌هۆی شێرپه‌نجه، به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی به‌كارهێنه‌ر مۆبایل له نزیك گوێچكه‌یان ده‌گرن.
زانایان پێیان وایه كه ئه‌و كێشه‌یه به چه‌ند رێگایه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتن به‌و تیشكانه كه‌م ده‌كاته‌وه، یه‌كێك له‌وانه به‌كارهێنانی (سه‌ماعه‌ی گوێیه)، ده‌شڵێن كه پیاوان زیاتر له ژنان به‌هۆی مۆبایله‌وه توشی شێرپه‌نجه ده‌بن و ئه‌و ئه‌نجامه‌شیان دوای تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر مشك بۆ ده‌ركه‌وتوه.
ئه‌نتۆنی میله‌ر، پرۆفیسۆر له زانكۆی تۆرنتۆ-ی پزیشكی ده‌ڵێت: "ئه‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ ده‌كرێن و نزیكیی ئه‌نجامه‌كان له تاقیكردنه‌وه‌كانی سه‌ر مرۆڤ و به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه توشبون به شێرپه‌نجه له‌ناو گه‌نجان، به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گره بۆئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی له به‌كارهێنانی مۆبایله‌وه ده‌رده‌چن، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر توشبون به شێرپه‌نجه هه‌یه".
PM:06:05:03/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت