له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كی ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوز –
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سینسیناتی مامۆستایه‌كی ئافره‌تیان ده‌ستگیركرد كه له په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ل قوتابییه‌كی تێوه‌گلاوه.
تۆماره‌كانی دادگا ئاشكرایان كرد كه له ماوه‌ی نێوان مانگی ئایار تا ئابی رابردوو جێنیفه‌ر واشی ته‌مه‌ن 26 ساڵ كه مامۆستای خوێندنی تایبه‌ت بووه له قوتابخانه‌ی Sycamore High School په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له قوتابییه‌كانی هه‌بووه.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ده‌ستیكرد به لێكۆڵینه‌وه له سكاڵایه‌ك سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر منداڵێكی نابه‌كام، په‌یوه‌ندی سێكسی ئه‌و مامۆستایه ئاشكرا بوو و لێكۆڵه‌ری خزمه‌تگوزاری خێزانه‌كان له ناوچه‌ی هامڵتۆن رایگه‌یاند كه مامۆستاكه له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كی كچی كه ته‌مه‌نی 17 ساڵه تێوه‌گلاوه.
لای خۆیه‌وه پۆلیس له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه مامۆستاكه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به قوتابخانه‌كه كردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر و مۆبایل و به‌ڵگه‌نامه تایبه‌تییه‌كانی مامۆستاكه‌دا.
سه‌رچاوه: LBC
PM:05:37:01/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 17360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت