بۆهه‌ر پۆستێك یه‌ك ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت
وێستگه نیوزـ
ئه‌وه كایلی جینه‌ر، یه‌كێك له خوشكه‌كانی كیم كارداشیان، ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فزیۆنیی ئه‌مریكایه كه بۆ هه‌ر پۆستێك كه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاوده‌كرێته‌وه، یه‌ك ملیۆن دۆلار قازانج ده‌كات، جگه‌له كایلیش چه‌ند خانمێكی دیكه هه‌ن كه به‌هه‌مان شێوه بۆ پۆستكردن له لاپه‌ڕه‌كانیان پاره‌یه‌كی زۆریان پێ ده‌درێت.
كایلی جینه‌ر
خانمه نمایشكاری جلوبه‌رگ و خاوه‌نكارێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌مریكایه كه كۆمپانیایه‌كی كه‌ره‌سته‌ی جوانكاریی به‌ناوی خۆیه‌وه هه‌یه و به‌های كۆمپانیاكه‌ی ده‌گاته یه‌ك ملیار دۆلار.
كایلی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام 118 ملیۆن هه‌واداری هه‌یه و بۆ هه‌ر پۆستێكی رێكلامه بازرگانییه‌كان كه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه تایبه‌ته‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌ك ملیۆن دۆلاری پێ ده‌درێت.
پێشتریش گۆڤاری فۆربس-ی ئه‌مریكایی كایلی جینه‌ری به گه‌نجترین خانمه ملیاردێری جیهان هه‌ژمار كرد كه ده‌گاته 900 ملیۆن دۆلار و ئه‌و سامانه‌شی به هه‌وڵی خۆی كۆكردوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت تا ساڵی 2022 سامانه‌كه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار تێپه‌ڕێنێت.
بێلا حه‌دید
خانمه نمایشكاری ئه‌مریكی به ره‌گه‌ز فه‌له‌ستینی، بێلا حه‌دید، ئه‌ویش بۆهه‌ر پۆست و رێكلامێكی بازرگانی له لاپه‌ڕه‌كه‌ی 27 هه‌زار دۆلار وه‌ردگرێت، چونكه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام 19 ملیۆن هه‌واداری هه‌یه.
كیارا فیراگینی
خانمێكی ئیتالییه و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام 13 ملیۆن هه‌واداری هه‌یه و بڕی 20 هه‌زار دۆلاری بۆ هه‌ر پۆستێكی بازرگانی پێ ده‌درێت.
هودا سوڵتان
خانمێكی ئه‌مریكایی به‌ره‌گه‌ز عیراقییه و له تۆڕی ئینستاگرام 26 ملیۆن هه‌واداری هه‌یه و بۆ هه‌ر رێكلامێكی بازرگانی كه بۆ كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كه‌ی ده‌كرێت، بڕی 33 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت.
PM:06:41:31/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 6604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت