هه‌وادارێكی نانسی فرسه‌تی هێنا و ماچی كرد
وێستگه نیوز –
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی نانسی عه‌جره‌میان له ئاهه‌نگه‌كه‌ی له‌نده‌نی بڵاوكرده‌وه كه هه‌وادارێكی فرسه‌تی لێدێنێت و ماچی ده‌كات.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا نانسی بانگی یه‌كێك له هه‌وادارانی ده‌كاته‌سه‌ر سه‌ر سه‌كۆ بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بگرێت، گه‌نجه‌كه‌ش سه‌رده‌كه‌وێت و مۆبایله‌كه‌ی ده‌داته پاسه‌وانێكی تایبه‌تی خانمه گۆرانیبێژه‌كه تا وێنه‌یان بگرێت.
راسته‌وخۆ دوای وێنه‌گرتنه‌كه، گه‌نجه‌كه فرسه‌ت له نانسی ده‌هێنێت و به خێرایی ماچی ده‌كات، دواتر له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كه‌یه‌وه داوای لێده‌كرێت سه‌ر سه‌كۆ جێبهێڵێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، نانسی به كاری ئه‌و هه‌واداره‌ی تووشی سه‌رسوڕمان بووه، چونكه چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌كرد به شێوه‌یه‌كی كتوپه‌ڕ ماچی بكات.
دوای ماچكردنه‌كه‌ی، گه‌نجه هه‌واداره‌كه‌ش زۆر دڵخۆش ده‌رده‌كه‌وێت و له‌سه‌ر سه‌كۆكه‌وه باز ده‌داته خواره‌وه.
PM:01:20:30/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 19252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت