بۆ كوڕێك، شازاده‌خاتوونی ژاپۆن ده‌ستبه‌رداری نازناوه‌كه‌ی بوو
وێستگه نیوز –
شازاده‌خاتوونی ژاپۆن بۆ هاوسه‌رگیریكردن له‌گه‌ڵ كوڕێك كه له چینی ئاسایی خه‌ڵكه ده‌ستبه‌رداری نازناوه‌كه‌ی بوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئایاكۆ شازاده‌خاتوونی ژاپۆن له ئاهه‌نگێكی ئاسایی‌دا له باخچه‌ی میجی له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن له‌گه‌ڵ كی موریا كه له چینی ئاسایی خه‌ڵكه هاوسه‌رگیری كرد.
به‌و هاوسه‌رگیرییه‌ی ئایاكۆ ده‌ستبه‌رداری نازناوه‌كه‌ی وه‌ك شازاده‌خاتوونی ژاپۆن بوو و چووه ریزی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی ژاپۆن كه ده‌ستبه‌رداری نازناوه‌كانیان بوون.
ئایاكۆی ته‌مه‌ن 28 ساڵ كه سێیه‌م كچی شازاده تاكامادۆیه كه ئامۆزای ئیمپراتۆری ژاپۆن ئاكیهیتۆیه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كی موریای ته‌مه‌ن 32 ساڵ كرد كه فه‌رمانبه‌ره له كۆمپانیای نیپۆن یوسین بۆ كاری گواستنه‌وه.
ماوه‌ی سێ نه‌وه‌یه ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئیمپراتۆری ژاپۆن مافی ئه‌وه‌یان پێدراوه به ئاره‌زووی خۆیان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكه‌ن كه هه‌ڵیده‌بژێرن.
سه‌رچاوه: BBC
PM:08:43:29/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت