گۆڕان: ناكۆكی نێوان یه‌كێتی و پارتی، كوردی له كه‌ركوك كردۆته قوربانی
وێستگه نیوز -
به‌رپرسی ژووری ناوچه‌دابڕاوه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه ناكۆكی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ناوچه دابڕاوه‌كانی له‌بن ده‌ستی كورد ده‌رهێنا و كوردی له كه‌ركوك كردۆته قوربانی.
دوای شكست هێنانی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له رۆژی 16ی ئه‌م مانگه، هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك روو له‌خاو بوونه‌وه ده‌كات.
ئه‌ڵماس فازڵ یه‌كێك له نوێنه‌رانی كه‌ركوك له په‌رله‌مانی عیراق (یه‌كێتی)، به‌ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "لایه‌نی عه‌ره‌بی و توركمانی چاوه‌ڕێی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراقن، بڕیاره دواتر دانوستانه‌كان له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه".
وتیشی: "ئه‌م كێشمه‌كێشه‌ی له‌سه‌ر پۆستی پارێزگار رووده‌دات، به‌هۆی كۆ نه‌بوونه‌وه‌ی لیستی كوردی و ناكۆكی نێوخۆیی كورده‌وه‌یه".
له‌به‌رانبه‌ردا كامه‌ران كه‌ركوكی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك (پارتی)، هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی بۆ كه‌ركوك بۆ نائاساییبوونی دۆخی ئه‌و پارێزگایه گێڕایه‌وه و وتی: "نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه، په‌یوه‌ندی به‌یه‌كێتیه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌دۆخی كه‌ركوك نیگه‌رانین".
پێشتر یه‌كێتی چه‌ندین هه‌وڵی جیای له‌گه‌ڵ پارتی له‌لایه‌ك و عه‌ره‌ب و توركمانی له‌لاكه‌ی تر داوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار، به‌ڵام تائێستا له‌و هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
ئه‌حمه‌د عه‌زیز به‌رپرسی ژووری ناوچه‌دابڕاوه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وباره‌وه، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای وت: "ناكۆكی نێوان یه‌كێتی و پارتی ناوچه دابڕاوه‌كانی له‌بن ده‌ستی كورد ده‌رهێنا و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌مان له‌ده‌ست دا".
وتیشی: "ئێستا ناكۆكی نێوان ئه‌و دوو حیزبه، كوردی له‌كه‌ركوك كردۆته قوربانی و ناتوانین پۆستی پارێزگار وه‌ربگرینه‌وه".
رێك نه‌كه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، له‌كاتێكدایه پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت كه له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به، له‌لایه‌ن كورده‌وه به‌ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كورد نیشینه‌كان و دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسانی كورد تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
PM:06:01:29/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت