گێچه‌ڵی به خانمێك كرد و وتی خه‌تای تره‌مپه
وێنە-گێتی
وێستگه نیوزـ
له‌كاتی گه‌شتێكی ئاسمانی‌دا پیاوێك گێچه‌ڵی به خانمێك كرد، كه لێیان پرسی بۆ ئه‌و كاره‌ی كردوه، وتی: "ئه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناڵێت ئاساییه ده‌ست له شوێنه هه‌ستیاره‌كانی خانمان بده‌یت؟"
سایتی هه‌فنینگتن پۆستی ئه‌مریكایی بڵاویكرده‌وه كه پیاوه‌كه به‌ناوی بروس مایكڵ ئه‌لێكسانده‌ر، لێدوانێكی پێشوی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای كردوه‌ته بیانوو بۆ گێچه‌ڵكردن به‌و خانمه كه له به‌رنامه‌ی (ئه‌كسیس هۆڵیود) له ساڵی 2005 وتبوی "ده‌ستی له شوێنی هه‌ستیاری خانمێك داوه".
ئه‌لێكسانده‌ر له گه‌شتێكی ئاسمانیی فڕۆكه‌یه‌كی هێرش ساوز وێست ئێرلاین دابووه و به‌پێی وته‌ی ئه‌و خانمه‌ی كه له كورسیی پێشی دانیشوه و سكاڵای تۆماركردوه، ئه‌لێكسانده‌ر به‌بێ وه‌رگرتنی هیچ مۆڵه‌تێك، سێ جار ده‌ستی بۆ سنگی خانمه‌كه بردوه.
خانمه‌كه له سكاڵاكه‌یدا وتویه‌تی: پیاوه‌كه ده‌ستێكی توكاوی و نینۆكێكی پیسی هه‌بووه، یه‌كه‌مجاریش له‌سه‌ره‌تای گه‌شته‌كه‌دا ده‌ستی بۆ بردووه، ئه‌وكاته‌ی كه خانمه‌كه سه‌رخه‌وێكی شكاندوه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه وتویه‌تی: "خه‌وتبوم، هه‌ستم كرد به‌وه‌ی چه‌ند په‌نجه‌یه‌ك هاته ناو لای راستی سنگم، دوای 30 خوله‌ك قۆڵی راستی گرتم ده‌ستی هێنایه‌وه و پاشان بۆ سێیه‌م جار دوباره‌ی كرده‌وه."
ئه‌لیكسانده‌ر له‌سه‌ر سكاڵای خانمه‌كه چووه به‌رده‌م دادگای فیدڕاڵی له ولایه‌تی نیو مه‌كسیكۆ و له‌كاتی تۆمه‌تبار كردنیدا ره‌نگه به دوو ساڵ زیندانی و غه‌رامه‌كردنی 250 هه‌زار دۆلار سزا بدرێت.
PM:09:59:28/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت