به‌ڤیدیۆ... دیارده‌یه‌كی سه‌یر له دارستانێكی كه‌نه‌دا روویدا
وێستگه نیوز –
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی سه‌رما له نیوه‌گۆڕی باكووری زه‌وی، هێزی سروشت به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌رده‌كه‌وێت كه خۆی له زریان و لافاو و به‌فربارین و ئه‌و دیارده‌یه‌ی له دارستانێكی وڵاتی كه‌نه‌دا روویدا، ده‌بینێته‌وه.
میدیاكانی كه‌نه‌دا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دارستانه‌كانی "ساكری كویر"ی هه‌رێمی كیبیك-یان بڵاوكرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای چڕی داره زه‌به‌لاحه‌كان، زه‌وی دارستانه‌كه ده‌جوڵێت وه‌ك ئه‌وه‌ی "هه‌ناسه بدات".
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه ئاژانسی كه‌شوهه‌واری كه‌نه‌دا بڵاویكردووه‌ته‌وه، زه‌وی دارستانه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه و نزمده‌بێته‌وه وه‌ك چۆن بوونه‌وه‌ره‌كان هه‌ناسه ده‌ده‌ن.
زانایان ده‌ڵێن: "دیارده‌ی جوڵانی زه‌وی دارستان هه‌میشه له‌و كاته‌نه‌دا رووده‌ده‌ن كه زه‌وی تێرئاو ده‌بێت و به‌وهۆیه‌وه گڵ له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێت".
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه كه هه‌فته‌ی رابردوودا له هه‌رێمی كیبیك گیراوه، كاردانه‌وه‌ی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه و تا ئێستا زیاتر له سێ ملیۆن جار بینراوه.
PM:08:31:28/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 9552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت