به‌هێزترین پیاوی جیهان هاوسه‌رگیریی كرد و نیومه‌تر بوه‌ته كێشه
هافسه‌ر جولیۆس و كیسلی هێنسن
وێستگه نیوزـ
هافسه‌ر جولیۆس بجۆرنسن، كه به به‌هێزترین پیاوی جیهان ناسراوه، هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێكه‌ی كرد كه نیومه‌تر له‌خۆی كورتتره.
هافسه‌ر جولیۆس-ی ئایسله‌ندی كه نازناوی "شاخ"ی له زه‌به‌لاحیدا لێنراوه، ته‌مه‌نی 29 ساڵه و ئه‌ستێره‌ی زنجیره درامای Game of Thronesه و باڵای یەک مه‌تر و 6 سانتیمه‌تره، له‌كاتێكدا بوكێ به‌ناوی كیسلی هێنسن باڵای ته‌نها یه‌ك مه‌تر و 57 سانتیمه‌تره، ئه‌مه بووه مایه‌ی سه‌رنجی میدیاكان.
جولیۆس و كیسلی له ساڵی 2017 له باڕێكی كه‌نه‌دا یه‌كتریان ناسی، چونكه كیسلی له‌و باڕه كاری ده‌كرد، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیشیان، هه‌وادارانیان راوبوچۆنی جیاوازیان له‌سه‌ر داون، هه‌ندێك وتویه‌تی گرنگ خۆشه‌ویستییه و شته‌كانی دیكه لاوه‌كین.
هه‌ندێكی دیكه‌ش گاڵته‌یان به‌و دوو هاوسه‌ره كردوه، ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌به‌ر جیاوازیی باڵا و جه‌سته‌یان، بۆ وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ش پیاوه زه‌به‌لاحه‌كه وتویه‌تی: له‌ژیانمدا روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه و توانج نه‌بومه‌ته‌وه، به‌ڵام له فه‌یسبوك و تویته‌ر، شته‌كه جیاوازه.
PM:04:52:23/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 7640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت