هۆشیار عه‌بدوڵا: ئه‌وانه‌ی نه‌خشیان هێناوه یه‌كێتی و پارتین، دۆڕاوی هه‌ره سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق چوار "راستی تاڵ" ده‌رباره‌ی پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ ده‌خاته‌ڕوو و راشیده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وه‌ی براوه‌ی ساخته‌یه و به ساخته‌ش چوار ساڵی تر حوكم ده‌كه‌ن یه‌كێتی و پارتین و دۆڕاوی هه‌ره‌سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه.
هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق نووسینێكی به‌ناوی "چوار راستی تاڵ ده‌رباره‌ی پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ" بڵاوكرده‌وه.
هۆشیار عه‌بدوڵا نووسیویه‌تی: "پارتی باش ده‌زانێت به چ ته‌زویر و زه‌بر و زه‌نگێك ئه‌و ده‌نگانه‌ی كۆكردۆته‌وه و باشیش ده‌زانێت له‌سه‌دا 60ی ده‌نگده‌رانی هه‌رێم بایكۆتیان كردوه، كه‌چی ئێستا ده‌ڵێت له‌سه‌دا 45ی خه‌ڵكی هه‌رێمم له‌گه‌ڵدایه و ده‌یه‌وێ باوه‌ڕ به خۆی و خه‌ڵكیش بێنێت كه ئه‌و به فیعلی نه‌ك ره‌گه‌زنامه و هه‌ویه‌ی ساخته، یه‌كه‌م بووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "یه‌كێتی ئامانجی سه‌ره‌كی بریتی بوو له‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی ده‌نگی یه‌كه‌م بێنێت له سه‌ر ئاستی هه‌رێم، ئیشی به مانشێتێك بوو بڵێ قوباد یه‌كه‌مه، ئیدی حزبه‌كه چه‌ند دێنێ زۆر گرنگ نه‌بوو، كه ئه‌وه‌ی به ته‌زویر مسۆگه‌ر كرد، كێشه‌ی نه‌ما، ئێستا خۆی به سه‌ركه‌وتوو و براوه ده‌زانێ له كاتێكدا كورسیه‌كانی ناگاته نیوه‌ی كورسیه ساخته‌كانی پارتی".
سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌كه‌شی، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "گۆڕان نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی دۆڕاندووه، دۆڕاوی هه‌ره دیاری هه‌ڵبژاردنه‌كانه، كه‌چی رێكخه‌ر و خانه‌ی راپه‌ڕاندنه‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌مووی بده‌نه پاڵ ته‌زویر و بایكۆتی خه‌ڵك و نایه‌نه‌وێ ئاشكرا و رون دان به‌و هه‌ڵانه‌دا بنێن كه بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی گۆڕان بۆ نیوه بێته خوارێ".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "نه‌وه‌ی نوێ به ته‌مای یه‌كه‌می بوون، پارتیان به مونافسی خۆیان ده‌زانی نه‌ك یه‌كێتی و گۆڕان، كاندیدیان هه‌بوو بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت، نه یه‌كه‌م بوون، نه دووه‌م بوون، نه سێهه‌م، نه توانییان ده‌نگی پارتی كه‌م بكه‌نه‌وه نه هی یه‌كێتی".
هۆشیار عه‌بدوڵا باس له‌وه‌ش ده‌كات كه "نه‌وه‌ی نوێ له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتووبوون كه ده‌نگی گۆڕان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ببه‌ن، وه فیعله‌ن یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دابه‌زینی ده‌نگی گۆڕان بوونی نه‌وه‌ی نوێ بوو، ئێستا كه له شكست پێهێنانی یه‌كێتی و پارتی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ده‌ڵێن ئێمه له سفر ده‌نگه‌وه هه‌شت كورسیمان هێناوه ئه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوه!".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "نه‌وه‌ی نوێ له نێوان دوو هه‌ڵبژاردندا كه چه‌ند مانگێكی به‌ین بوو ده‌نگه‌كانی دابه‌زیوه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بڵێی چۆن بێت؟! مه‌به‌ستمه بڵێم ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیان له‌ده‌ست دا".
هۆشیار عه‌بدوڵا راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌وه‌ی براوه‌ی ساخته‌یه و به ساخته‌ش چوار ساڵی تر حوكم ده‌كه‌ن و به تێگه‌یشتنه شه‌رقی و كوردییه‌كه نه‌خشیان هێناوه یه‌كێتی و پارتین، دۆڕاوی هه‌ره سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه كه چوار ساڵی تری هاوشێوه‌ی 27 ساڵی رابردوو تاڵتر و تاریكتری له رێگه‌دایه".
دره‌نگانێكی شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند كه به‌مشێوه‌یه بوو:
1- پارتی دیموكراتی كوردستان 686 هه‌زار و 70 ده‌نگ، 45 كورسی.
2-یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 319 هه‌زار و 912 ده‌نگ، 21 كورسی.
3-بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 186 هه‌زار و 903 ده‌نگ، 12 كورسی.
4-جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ 127 هه‌زار و 115 ده‌نگ، 8 كورسی.
5-كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان 109 هه‌زار و 494 ده‌نگ، 7 كورسی.
6- لیستی به‌ره‌و ئیسڵاح (یه‌كگرتووی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی) 79 هه‌زار و 434 ده‌نگ، 5 كورسی.
7-لیستی سه‌رده‌م(حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان) 15 هه‌زار و 581 ده‌نگ، 1 كورسی.
8- لیستی ئازادی (حزبی شیوعی كوردستان) 8 هه‌زار و 63 ده‌نگ، 1 كورسی.
PM:11:53:22/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 12420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت