دایکی ئوسامە بن لادن چەند نهێنییه‌كی کوڕەکەی ئاشکرادەکات
عالیە غانم، دایکی ئوسامە بن لادن
وێستگه نیوزـ
دوای تێپه‌ڕبونی 17 ساڵ به‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001، بۆیه‌كه‌مجار عه‌لیا غانم، دایكی ئوسامه بن لادن، سه‌رۆكی كوژراوی رێكخراوی قاعیده باسی له ورده‌كاریی گرتنه‌به‌ری توندڕٍهویی كوڕه‌كه‌ی و په‌یوه‌ندیكردنی به ئیخوان موسلمینه‌وه كرد.
عه‌لیا غانم گفتوگۆیه‌ك له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری جده له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی گاردیان ئه‌نجامداوه و گفتوگۆكه به‌ئاماده‌بونی محه‌مه‌د عه‌تاس، مێردی دووه‌می عه‌لیا غانم و هه‌ردوو براكه‌ی بن لادن به‌ناوه‌كانی ئه‌حمه‌د و حه‌سه‌ن ئه‌نجامداوه.
عه‌لیا ده‌ڵێت: بن لادن له‌رێی عه‌بدوڵا عه‌زام، سه‌ركرده‌ی به‌ناوبانگی ئیخوان موسلمینه‌وه په‌یوه‌ندیی به بیری توندڕه‌وییه‌وه دروستكردوه، عه‌زام به سه‌ركرده‌ی (ئه‌فغانییه عه‌ره‌به‌كان) ناسرابوو كه دواتر سعودیه له وڵاته‌كه‌ی ده‌ری كرد.
دایكی بن لادن ده‌ڵێت: "كوڕه‌كه‌م زۆر شه‌رمن بوو، له بواری خوێندنیشدا سه‌ركه‌وتوو بوو، خوێندكاری كۆلێژی ئابوری بوو، به‌ڵام له ماوه‌ی خوێندنی زانكۆدا بن لادن گۆڕدرا بۆ كه‌سێكی توندڕه‌و به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی چاوی به عه‌بدوڵا عه‌زام كه‌وت كه ئه‌ندام و سه‌ركرده‌ی ئیخوان موسلمین بوو".
عه‌بدوڵا عه‌زام له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستانی سعودییه‌وه نه‌فی كرا و له‌و وڵاته ده‌ركرا، به‌ڵام بوو به راوێژكاری ئایینی و رۆحیی ئوسامه بن لادن.
دایكی ئوسامه ده‌ڵێت: "كوڕه‌كه‌م كه‌سێكی باش بوو تا ئه‌وكاته‌ی له ته‌مه‌نی 20 ساڵی و له هه‌ڕه‌تی لاوێتییدا مێشكیان شته‌وه، ئامۆژگاریم ده‌كرد له‌و كه‌سانه به‌دوور بێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆشیده‌ویستم و ده‌ترسا له‌وه‌ی لێی توڕه بم كه ئامۆژگارییه‌كانم له گوێ ناگرێت، نه‌یده‌هێشت بزانم له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه خه‌ریكی چییه كه مێشكیان شتوهتهوه".
سه‌ره‌تا خانه‌واده‌ی بن لادن سڵیان له چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی ده‌كرده‌وه، چونكه ده‌ترسان دوباره بیره‌وه‌ریی هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر زیندوو بێته‌وه، به‌ڵام دوای چه‌ند رۆژێك له هه‌وڵی رۆژنامه‌ی گاردیان، خانه‌واده‌ی بن لادن رازی بوون چاوپێكه‌وتنه‌كه به ره‌زامه‌ندیی فه‌رمی و ئاماده‌بونی وه‌رگێڕێك و چاودێرێك ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌وه بوو چاوپێكه‌وتنه‌كه له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی رابردوو كرا.
به‌پێی گاردیان، له‌سه‌ر دیواری دیوه‌خانی ماڵه‌كه‌ی، عه‌لیا غانم وێنه‌یه‌كی بن لادن-ی كوڕی داناوه كه ڕیشی هه‌یه و چاكه‌تێكی سه‌ربازیی له‌به‌ردایه و زه‌رده‌خه‌نه‌شی كردوه، له‌سه‌ر لایه‌كی دیكه‌ش وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی بن لادن هه‌یه كه له‌سه‌ر زه‌وی دانیشتووه و پشتی له دیواره‌كه كردوه.
ئوسامه بن لادن له مێردی یه‌كه‌می عهلیایه به‌ناوی محه‌مه‌د بن لادن و هه‌ر ئوسامه‌ی له‌و مێرده‌ی بووه، له‌وباره‌یه‌وه عه‌لیا خانم وتویه‌تی: "باوكی به جوانی له‌گه‌ڵ براكانی دیكه‌یدا په‌روه‌رده كردوه".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزانی بن لادن به‌شێوه‌ی جیاواز شته‌كان ده‌گێڕنه‌وه و هه‌ریه‌كه‌یان شتێك ده‌ڵێن، به‌ڵام عه‌لیا غانم ده‌ڵێت: "ئوسامه‌م زۆر خۆشده‌وێت، ژیانم سه‌خت بوو، چونكه كوڕه‌كه‌م لێم دووربوو، ئه‌و كوڕێكی باش بوو و منیشی زۆر خۆشده‌ویست".
هێشتا ئاسه‌واری كرده‌وه خراپه‌كانی ئوسامه به‌سه‌ر خانه‌واده‌كه‌یه‌وه ماوه، حه‌سه‌ن، كه برا بچوكی ئوسامه‌یه، ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار ئوسامه‌ی بینیبێت، رێزی گرتوه، ئێمه‌ش شانازیمان پێوه ده‌كرد تا ئه‌وكاته‌ی بوو به ئوسامه توندڕه‌وه‌كه"، وتوشیه‌تی: "من وه‌ك برای گه‌وره‌ی خۆم شانازیی پێوه ده‌كه‌م، ئه‌و زۆر شتی فێركردوم، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ئوسامهیهی كه ناوبانگێكی خراپی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی جیهانی په‌یدا كردن شانازیی پێوه ناكه‌م، چونكه دواجار هه‌موو ئه‌وه‌ی كه كردی، له‌پێناوی هیچدا بوو".
عه‌لیا غانم ده‌ڵێت كه دوای سێ ساڵ له هاوسه‌رگیری، محه‌مه‌د بن لادنی باوكی ئوسامه جیابووه‌ته‌وه و دواتر شوی به محه‌مه‌د عه‌تاس كردوه، ئه‌وه‌ش ئه‌و كاته‌ی كه فه‌رمانبه‌ری كارگێڕی بووه له گروپی كۆمپانیاكانی بن لادن له ساڵانی 1960، ده‌شڵێت باوكی بن لادن له ژن هێنان به‌رده‌وام بوو تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی 11 ژن و 54 منداڵی هه‌بێت.
باسی له‌وه‌شكردوه كه لایه‌نی توندڕه‌ویی له بن لادندا نه‌بووه، زڕبراكانیشی توشی شۆك بوون كاتێك بیستیان ئوسامه‌ی برایان رۆڵی سه‌ره‌كیی له هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ردا هه‌بووه، چونكه ده‌یانزانی باجی ئه‌و كاره چی ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی گاردیان ئه‌میر توركی فه‌یسه‌ڵ، سه‌رۆكی پێشوی ده‌زگای هه‌واڵگریی سعودیه‌شی له‌وباره‌یه‌وه دواندوه كه ماوه‌ی 24 ساڵ و له ساڵی 1977وه بۆ 2001 سه‌رۆكی ده‌زگاكه بووه، ده‌رباره‌ی بن لادن ئه‌میر توركی پێی وابووه كه ئوسامه وه‌ك ئه‌وه وایه دوو كه‌س بێت، ئوسامهیهك پێش داگیركردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ئوسامهیهكیش دوای ئه‌و داگیركارییه".
سه‌رۆكی پێشوی ده‌زگای هه‌واڵگریی سعودیه رونیكردوه‌ته‌وه: "پێش ئه‌و داگیركارییه ئوسامه نمونه‌ی موجاهدێك بوو، جه‌نگاوه‌ر و شه‌ڕكه‌ر نه‌بوو، به دانپێدانانی ئوسامه‌ی خۆشی له‌كاتی شه‌ڕی سۆڤیه‌ت له ئه‌فغانستان ئۆسامه ده‌بورایه‌وه، كاتێكیش هۆشی ده‌هاته‌وه هێرشه‌كه‌ی سۆڤیه‌ت بۆسه‌ر پێگهیانیان له ئه‌فغانستان ته‌واو ببوو".
به‌رپرسانی سعودیه و به‌ریتانیا و ئه‌مریكا، بن لادنیان كرده تیرۆرستی داواكراوی ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی جیهان و دهشتوترێت كه ئوسامه هاوڵاتیانی سعودیی به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو شارستانیه‌تی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا بدات به‌یه‌كدا.
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی به‌ریتانیا ده‌ڵێن كه بن لادن به ئه‌نقه‌ست سعودییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر به‌كارهێناوه و گه‌یشتوه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ده‌بێت به ئه‌نقه‌ست خۆرئاوا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی خۆیدا قڵپ بكاته‌وه، له راستیشدا بن لادن سه‌ركه‌وتوو بوو له هه‌ڵگیرساندنی ئاگری ئه‌و شه‌ڕه، به‌ڵام شه‌ڕه‌كه به‌و جۆره نه‌بوو كه خۆی دەیخواست و چاوەڕوانی ده‌كرد.
PM:08:17:22/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 38804
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت