هۆشدارییه‌ك بۆ ژن و مێرده‌كان..وریای ماچكردنی ئه‌م شوێنه بن
وێستگه نیوزـ
پسپۆڕانی بواری پزیشكی داوا له هاوسه‌ره‌كان ده‌كه‌ن وریای ماچكردنی گوێ بن، چونكه ره‌نگه ئه‌و كاره كه‌سی به‌رامبه‌ر "كه‌ڕ" بكات.
ئاژانسی یونایتدپرێس ئینته‌رناشناڵ له‌زاری لیڤی ریته‌ر، پسپۆڕی گوێ له زانكۆی فۆڤسترا-ی نیویۆرك بڵاویكردوه‌ته‌وه كه به‌هۆی ئه‌و جۆره ماچه‌وه تائێستا 30 كه‌س هه‌ستی بیستنیان له‌ده‌ستداوه و "كه‌ڕ" بوون.
ئه‌و پڕۆفیسۆره ئاشكرایكرد كه خانمێك چوه‌ته لای و پێی وتوه له‌پڕ هه‌ستی بیستنی نه‌ماوه و یه‌كێك له گوێیه‌كانی هیچ نابیستێت، دوای پرسیار و به‌دواداچونیش باسی ئه‌وه‌ی كردوه كه مێرده‌كه‌ی گوێی ماچ كردوه، هه‌ربۆیه پزیشكه‌كه گه‌یشتوه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی هۆكاره‌كه ئه‌و جۆره ماچه بووبێت.
به‌وته‌ی ئه‌و پزیشكه خانمه‌كه ته‌نها كه‌س نییه دوچاری ئه‌و حاڵه‌ته بوبێت، به‌ڵكو تائێستا 30 حاڵه‌تی هاوشێوه له‌نێو منداڵی كۆرپه و ژن و پیاودا تۆماركراوه و هۆكاره‌كه‌شی ته‌نها ئه‌و جۆره ماچه‌یه.
لیڤی ریته‌ر رونیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و هه‌وا چڕه‌ی به‌هۆی ماچكردنی گوێوه دروست ده‌بێت، ده‌بێـه‌هۆی راكێشانی سێ ئێسقانی بچوكی گوێ، ئه‌وه‌ش شله‌ی ناوه‌وه‌ی گوێ تێكده‌دات و ده‌بێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن.
سه‌باره‌ت به هۆكاری چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و حاڵه‌ته‌ش، پزیشكه پسپۆڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ده‌بێت له‌رێگه‌ی ده‌رزییه‌وه وزه‌به‌خش له ته‌به‌ڵه‌ی گوێ بدرێت، چاره‌سه‌ره‌كه‌ش هێشتا له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه، به‌ڵام ده‌بێت توشبوو به‌بێ دواكه‌وتن ئه‌و چاره‌سه‌ره به‌كاربهێنێت، ئه‌گینا هیچ چاره‌سه‌رێكی دیكه بۆ ئه‌و حاڵه‌ته نییه.
پزیشكه‌كه سه‌رنجی بۆئه‌وه‌ش راكێشاوه كه حاڵه‌ته‌كه زیاتر له‌ناو منداڵ باوه و گه‌وره‌كان ماچی گوێیان ده‌كه‌ن، باوانی منداڵه‌كه‌ش دوای چه‌ند ساڵێك د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن منداڵه‌كه‌یان هیچ نابیستێت، ده‌شڵێت كه هه‌ندێك حاڵه‌تی دیكه‌ی وه‌ك پیاكێشانی گوێ و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌رز ره‌نگه ببنه‌هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن.
PM:04:26:22/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 24008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت