وێستگه ناو و ژماره‌ی ده‌نگی كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز – به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی كه یه‌كه‌مجاره به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات 8 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌مشه‌و ئه‌نجومه‌نی كۆسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند كه جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به به‌ده‌ستهێنانی 8 كورسی، له پله‌ی چواره‌مدایه.
ئه‌مه‌ش ناو و ژماره‌ی ده‌نگی كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ-یه:
1. شاسوار عه‌بدولواحید، 106 هه‌زار و 289 ده‌نگ
2. كازم فاروق، 2 هه‌زار و 207 ده‌نگ
3. كاوه عه‌بدولقادر 1 هه‌زار و 694 ده‌نگ
4. دیاری ئه‌نوه‌ر 1 هه‌زار و 393 ده‌نگ
5. سیپان سالم 1 هه‌زار و 355 ده‌نگ
6. مه‌م بورهان 1 هه‌زار و 147 ده‌نگ
7. موژده محه‌ممه‌د 1 هه‌زار و 080 ده‌نگ
8. شادی نه‌وزاد 561 ده‌نگ
AM:01:42:21/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت