سه‌رۆكی‌ لیسته‌كان چه‌ند ده‌نگیان هێناوه‌؟؟؟


وێستگه‌ نیوز -
ئه‌نجومه‌نی كۆسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی‌ كوردستان ناوی‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان راگه‌یاند كه‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆكی‌ لیستی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان زۆرترین ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئه‌مشه‌و ئه‌نجومه‌نی كۆسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجامی‌ كۆتایی هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ راگه‌یاند كه‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ 45 كورسی‌، له‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌مدایه‌.

هاوكات كۆمسیۆن ناوی‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌نجامی‌ كۆتایی سه‌رۆكی‌ لیسته‌كان به‌مشێوه‌ ده‌نگیان هێناوه‌:


1- قوباد تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆكی‌ لیستی‌ یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان 182 هه‌زار و 551 ده‌نگ.


2- شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی‌ لیستی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی نوێ 106 هه‌زار و 289 ده‌نگ.

3- عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی‌ لیستی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان 91 هه‌زار و 934 ده‌نگ.

4-هێمن هه‌ورامی‌ سه‌رۆكی‌ لیستی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان 47 هه‌زار و 436 ده‌نگ.

5- سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی‌ لیستی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان 42 هه‌زار و 459  ده‌نگ.

6- شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی‌ لیستی‌ به‌ره‌و ئیسڵاح (یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌) 11 هه‌زار و 70 ده‌نگ.

7- عه‌بدوڵای‌ حاجی‌ مه‌حمود سه‌رۆكی‌ لیستی‌ سه‌رده‌م (حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان) 7 هه‌زار و  774 ده‌نگ.

8- محێدین حه‌سه‌ن یوسف سه‌رۆكی‌ لیستی‌ ئازادی (حزبی‌ شیوعی كوردستان) 1 هه‌زار و 222 ده‌نگ.



AM:12:48:21/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 26080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو